riklam

گەنجێکی کۆیە کاندیدە بۆ پەرلەمانی هۆڵەندا

کوردستان 10:56 AM - 2025-09-15
وێنەیەکى بانگەشە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان

وێنەیەکى بانگەشە

گەنجان

گەنجێکى تەمەن 33 ساڵى شارى کۆیە کاندیدە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هۆڵەندا.

هێمن شێردڵ حەوێزی، تەمەن 33 ساڵ، لە دایکبووی شاری کۆیەیە، خاوەنى بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە کارگێڕی بازرگانی و ماستەر لە کارگێڕی گشتیدا و لە ئێستادا خوێندکاری دکتۆرایە لە زانکۆی لایدن لە هۆڵەندا.

ناوبراو بۆ ماوەى حەوت ساڵ وەک راوێژکاری باڵا لە وەزارەتی ناوخۆ و پەیوەندییەکانی شانشینی، بەرپرسی کاروباری سیاسی و نێودەوڵەتییە، هاوکات  زیاتر لە چوار ساڵە وەک ئەندامی دەستەی کارگێڕی CDA لە شارەکانی دێلفت و زوتەرمیر خزمەت دەکات و شارەزایە لە بواری کۆمپیوتەر، زیرەکی دەستکرد و بە دیجیتاڵکردنى خزمەتگوزارییە گشتییەکان.

لە ئێستاشدا هێمن شێردڵ حەوێزی، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هۆڵەندا بەژمارە 26 کاندیدى  (CDA )یە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket