سوپای پۆڵەندا داخستنی چوار فڕۆکەخانەی راگەیاند
جیهان 10:44 AM - 2025-09-10
Polish presidency of the Council of the European Union
ئاڵاى پۆڵەندا
سوپای پۆڵەندا
داخستنی چوار فڕۆکەخانەی راگەیاند، بۆ دیاریکردنی شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان
کە هێرشیان کردە سەر پۆڵەندا لێکۆڵینەوەکان هێشتا بەردەوامن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10ى9ى2025 سوپاى پۆڵەندا رایگەیاند، بۆ دیاریکردنی شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە
بێفڕۆکەوانەکان کە هێرشیان کردە سەر پۆڵەندا چوار فڕۆکەخانە
دادەخەین.
سوپاى پۆڵەندا لە
بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو هێرشە پێشێلکارییەکی بێوێنەی ئاسمانی ئێمە
بووە لەلایەن ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە.
لای خۆیەوە بەرپرسی
سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، ئەوەی لە پۆڵەندا بینییمان، جددیترین پێشێلکاری
رووسیا بوو بۆ ئاسمانی ئێمە لە سەرەتای جەنگەوە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی پۆڵەندا لە پۆستێکدا لە سۆشیاڵ میدیای X رایگەیاند، ئەمە کردەوەیەکی شەڕانگێزییە کە مەترسییەکی راستەقینەی لەسەر سەلامەتی هاووڵاتییانمان دروستکردووە.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، لانیکەم هەشت فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەرەو پۆڵەندا ئاراستەکراون، ئەمەش بە پێشبینییەکی زۆر مەترسیدار بۆ ئەوروپا ناوی بردووە.
هێزەکانی پۆڵەندا ئەمڕۆ چوارشەممە چەندان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان خستە خوارەوە کە ئاسمانی وڵاتەکەیانى پێشێل کرد، لە کاتی هێرشی ئاسمانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

