بۆچی مرۆڤەكان لە مانگی سوور دەترسن؟
جیهان 09:52 PM - 2025-09-07
PUKMEDIA-كاوە عەبدوڵڵا
دیمەنی مانگ گیران لە ئاسمانی هەرێمی كوردستان
دیاردەی مانگ گیران یاخود خۆر گیران، دوو دیاردەی گەردوونین و بەدرێژایی شارستانییەتە كۆنەكان روویانداوە و مرۆڤەكان بینیویانن، بەڵام چەندین ئەفسانە و چیرۆكی تۆقێنەری لەسەر دەگێڕدرێتەوە بەتایبەت لەشارستانیەتە كۆنەكاندا و دەوترێت كە دیاردەی نەهامەتی و تۆڵەسەندنەوەیە بۆ مرۆڤ.
بنەڕەتی ئەفسانە تۆقێنەرەكە چییە؟
كاتێك كریستۆفەر كۆڵۆمبۆس لە دوای گەشتێكی درێژ گەیشتە كیشوەری ئەمەریكا، لە كاتی گۆڕانكارییەكانیدا لەوێ تووشی گەلی ئاراواك بوو كە ئێستا بە هۆزی جامایكا ناسراون و پێشوازییەكی گەرمی لێكرا و تەواوی موڵك و ماڵەكانیان لەگەڵ بەش كرد، بەڵام مانەوەكەی كۆڵۆمبس زۆری خایاند و هۆزەكەش وردە وردە خۆراك و دیارییەكانیان كەم كردەوە، بەڵام كۆڵۆمبۆس فێڵی لێكردن ئەو بەهۆی ئەوەی پێشتر لە رێگەی نووسینەكانی بیركار و ئەستێرەناسی ئەڵمانی یۆهانێس مۆڵەرەوە كە لەگەڵی هێنابوونی، زانیبووی كە مانگ گیرانی خوێناوی لە كاتێكی نزیكدا روودەدات كە مانگ گیرانەكەی ساڵی 1504ی زاینی بوو، كۆڵۆمبۆس چوە لای سەرۆك هۆزەكە و پێی وت : كە "خوداوەندەكان" تووڕەیان لێیان بووە چونكە خۆراك لە ئەو و پیاوەكانی دەپارێزن، بۆیە ئەوان مانگەكە دەشارنەوە یان بە ئاگری تووڕەیی دەیسووتێنن.
دوای رۆژێك مانگ گیرانی خوێناوی رووی داو هۆزەكە باوەڕیان بە قسەكەی كرد و تەواوی خۆراك و ماڵەكانیان پێشكەشكرد.
تا ئەوەی ئەو رووداوە بووە ئەفسانەیەكی ترسناك بۆ ئەو هۆزە و بۆ نەوەكانی دوای خۆیان گێڕایەوە و بە جیهاندا بڵاویان كردەوە تا وای لێهات دیادردەی مانگ گیران بووە دیاردەیەكی تۆقێنەر.
لە رووی زانستییەوە مانگ گیران یان مانگ گیرانی سوور گەیشتنی زەوی و خۆرە بەیەك تەوەر، واتە بەستوونی لەسەر یەكتر دەوەستن و سێبەری زەوی بەر مانگ دەكەوێت و مانگیش بە رەنگی سوور خۆی نیشانی زەوی دەدات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

