دوای 22 ساڵ سوپای عیراق دۆڵی حۆرانی کۆنترۆڵکردەوە
عیراق 03:52 PM - 2025-09-05
PUKMEDIA
سوپای عیراق
دوای 22 ساڵ بۆ یەکەمجار سوپای عیراق دۆڵی حۆرانی لە پارێزگای ئەنبار لەسەر سنووری عیراق – سعودیە بە تەواوەتی کۆنترۆڵکرد.
تەحسین خەفاجی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی عیراق رایگەیاند: دۆڵی حۆران بە تەواوەتی لەلایەن هێزەکانیانەوە کۆنترۆڵکراوە و هیچ مەترسییەک لەو ناوچەیەدا نییە و دۆخەکە سەقامگیرە.
بەوتەی خەفاجی، هێزەکانی سوپای عیراق هێڵێکی بەرگرییان لە دۆڵی حۆران دروستکردووە، کە رێگری دەکات لە هەموو جموجوڵێکی "تیرۆریستان" لەو ناوچەیەوە بە ئاڕاستەی شارەکان.
دۆڵی حۆران رووبەرەکەی 369 کیلۆمەترە و دەکەوێتە نزیک سنوورەکانی عیراق لەگەڵ سعودیە، لە پاش ساڵی 2003ـەوە مۆڵگەی گرووپە چەکدارەکان بووە، هێزە عیراقییەکان نەیاندەتوانی ئەو ناوچەیە بە تەواوەتی کۆنترۆڵ بکەن و بە یەکێک لە مەترسیدارترین ناوچەکانی عیراق دادەنرا لەڕوویی ئەمنییەوە.
لە دۆڵی حۆران رووبەڕوبوونەوەی زۆر لەنێوان هێزە عیراقییەکان و گرووپە چەکدارەکاندا روویداوە و زیانی زۆر بەر هیزە عیراقییەکان کەوتووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

