قوباد تاڵەبانی: ئاشتی و لێكتێگەیشتن چارەسەری ریشەیی كێشەكانن
کوردستان 12:50 AM - 2025-09-03
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێكی وەزارەتی دەرەوەی توركیا
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران پێشوازیكرد لە باڵیۆز عەلی رەزا گوینەی، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری عیراق و ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی توركیا و پێكەوە لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی و چەند پرسێكی دیكە گفتوگۆیان كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی سێ شەممە 2ی 9ی 2025، بە ئامادەبوونی ئەرمان تۆپچو، كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەرێم بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆكوەزیران جەختی كردەوە لەسەر پشتگیری هەرێمی كوردستان لە پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و رایگەیاند سەركەوتنی ئەم پڕۆسەیە لە بەرژەوەندی هەموو ناوچەكەیدایە و هەڵگری ئەو پەیامەیە بۆ هەموو ناوچەكە كە دواجار چارەسەری راستەقینە و ریشەیی كێشەكان هەر لە رێگەی ئاشتی و لێكتێگەیشتنەوە بەدی دێت نەك لە رێی شەڕ و ئاڵۆزی و ناسەقامگیرییەوە.
لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باسی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كرا. لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی روونیكردەوە كە گفتوگۆی بەردەوام هەیە بۆ ئەوەی بەپێی دەستور كێشە و ناكۆكییەكان چارەسەر بكرێن. وتیشی: لە ئێستادا زیاتر لە هەر كاتێكی دیكە لێكتێگەیشتن هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بە تایبەتیش كێشەی مووچە و هەناردەكردنەوی نەوتی هەرێم.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

