قوباد تاڵهبانی: بهههوڵی سهرۆكی یهكێتی نزیكین لهچارهسهری كێشهكانمان لهگهڵ بهغدا
کوردستان 12:11 PM - 2025-08-28
تایبەت
دیمەنێکى پانێڵەکە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ى8ى2025 پانێڵى یەکەم لە رۆژى دووەمى كۆنگرەی هاوپەیمانیی سۆشیال دیموكرات
لە جیهانی عەرەبی، بەبەشدارى قوباد تاڵەبانى بەڕێوەچوو.
لە پانێڵەکەدا قوباد
تاڵەبانى جێگری سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان، رایگەیاند: لە عیراقدا
چوارچێوەیەكی دەستووریی بۆ مافەكانمان هەیە، بەڵام كێشە لەبەردەم مافەكانمان
ماوە و هێشتا كورد تەواوی مافە دەستورییەكانی لە عیراق وەرنەگرتووە، هاوکات دەبێت کێشەکان بە دیالۆگ و گەڕانەوە بۆ دەستور چارەسەر بكرێت.
ئاماژەیبەوەشدا: حكومەتی عیراق، حكومەتێكی فیدراڵیە و كوردیش هاوبەشێكی
راستەقینەیە و کێشەکانى نێوان بەغدا و
هەرێم بە گفتوگۆ چارەسەردەکرێت.
ئەوەشیخستەڕوو: یەكێتیی نیشتمانیى کوردستان و سەرۆك بافڵ تاڵەبانی لە چارەسەركردنی
كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا نزیكیان كردوینەتەوە و كورد نوێنەرایەتی دۆزێكی رەوا دەكات
و نابێت موچە چەكی سزادان بێت، هاوکات پرسى کورد تەنها دابینکردنى مووچە نییە.
باسی لەوەشکرد: كێشەی كورد لە
وڵاتانی دیکە چارەسەر نەكرێت، كێشەی خودی ئەو وڵاتانەش چارەسەر ناكرێت و هەر پارچەیەكی كوردستان تایبەتمەندی و
داواكاری جیاوازییان هەیە.
ئەوەشى روونکردەوە: پشتیوانی پڕۆسەی چارەسەری لە توركیا دەکەین و دەبێت کورد لە داهاتووى سووریادا بەشێکى سەرەکى بێت.
قوباد تاڵەبانى جێگری
سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان راشیگەیاند: بۆ جیهانمان
سەلماندووە کورد داواى چارەسەرى کێشەکان دەکات و لە رابردوودا دۆسییەى کورد وەک
هەڕەشەیەک سەیرکراوە، بەڵام هەموو تێگەیشتن کە کورد هیچ کات هەڕەشە نەبووە.
دوێنێ 27ی8ی2025 لە سلێمانی، كۆنگرەی هاوپەیمانیی سۆشیال دیموكرات لە جیهانی عەرەبی دەستپێكرد و رۆژی یەكەمی كۆنگرەكەش پەیوەستبوو بە ژنانەوە و كۆنگرەكە ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت.
ناوەڕۆكی كۆنگرەی هاوپەیمانیی سۆشیال دیموكرات لە جیهانی عەرەبی، بریتییە لە(پرسەكانی ئاشتی، ئاسایش، پرسە هەنووكەییەكانی جیهانیی عەرەبی)، تێیدا ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتی و سەركردە جیهانییەكان، لە جیهانیی عەرەبی و عیراق و كوردستانەوە بەشداریی دەكەن، لەو چوارچێوەیەشدا بڕیارە ئەمڕۆ د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراقیش وتار پێشكەش بكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەو کەسانەی پاسپۆرتی دۆمەنیکاو سانت لوشیایان کڕیوە مەترسیان لەسەرە
09:44 PM - 2026-07-26 -
تونجەر باقرخان: یاسای چوارچێوە بەم زوانە دەچێتە پەرلەمانی تورکیا
06:08 PM - 2026-07-26 -
خولی پەرەپێدانی کاری میدیایی بەڕێوەدەچێت
04:45 PM - 2026-07-26 -
پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای سەنگاو-دەربەندیخان دەکرێتەوە
04:32 PM - 2026-07-26
ئەمانەش ببینە
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و كونسوڵی رووسیا تاوتوێی دۆخی ناوچەكەو پێكهێنانی حكومەت دەكەن
08:01 PM - 2026-07-26
سەرۆک بافڵ: هەڵەبجە و خەڵکە سەربەرزەکەی شایستەی خزمەتی زیاترن
05:39 PM - 2026-07-26
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قەرزی کارەبا بخرێتە بری لێبڕین و پاشەکەوت
03:25 PM - 2026-07-26
شێخ جەعفەر پشتیوانيی بۆ چالاكییەكانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەردەبڕێت
02:54 PM - 2026-07-26
زۆرترین خوێنراو
-
شێخ جەعفەر پشتیوانيی بۆ چالاكییەكانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەردەبڕێت
کوردستان 02:54 PM - 2026-07-26 -
ناوی جێگرەوەكانی حەج بەدەرچوو هەژمار دەكرێن
کوردستان 01:30 PM - 2026-07-26 -
لیستی مووچەی مانگی 7ــی فەرمانبەرانی هەرێم پەسەندکرا
کوردستان 12:04 PM - 2026-07-26 -
بۆیەكەمجار لەئەمساڵدا دینار بەرامبەر دۆلار نرخی پێوانەیی تۆماركرد
ئابوری 11:55 AM - 2026-07-26 -
یەکێتی و پارتی تەئكید لەهەماهەنگی و برایەتی و پێكەوە كاركردن دەکەنەوە
کوردستان 11:19 AM - 2026-07-26 -
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی داوای بەهەمیشەیی كردنی گرێبەستەكان دەكات
کوردستان 11:14 AM - 2026-07-26 -
سەرۆک مام جەلال فێری چی کردین؟
بیروڕا 10:54 AM - 2026-07-26 -
ئێران: گۆڕانکاری لە هاتووچۆی هورمز ڕووی نەداوەو لەگەڵ عەمان پێشکەوتن هەیە
جیهان 10:09 AM - 2026-07-26




.png)


دابەزێنە

