لەسلێمانی كۆنگرەی هاوپەیمانیی سۆشیال دیموكرات لە جیهانیی عەرەبی دەستیپێکرد
کوردستان 10:19 AM - 2025-08-27
PUKMEDIA
كۆنگرەی هاوپەیمانیی سۆشیال دیموكرات لە جیهانیی عەرەبی
ئەمڕۆ 27ی8ی2025 لە سلێمانی، كۆنگرەی هاوپەیمانیی سۆشیال دیموكرات لە جیهانیی
عەرەبی دەستپێکرد، کە ماوەی
چوار رۆژ دەخایەنێت و رۆژی یەكەمی پەیوەستە بە ژنانەوە.
ناوەڕۆكی كۆنگرەكە بریتییە لە(پرسەكانی ئاشتی، ئاسایش، پرسە
هەنووكەییەكانی جیهانیی عەرەبی)، تێیدا ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتی و سەركردە
جیهانییەكان، لە جیهانیی عەرەبی و عیراق و كوردستانەوە بەشداریی دەكەن.
سەرۆک بافڵ: ژنان شانبەشانی پیاوان قوربانییان داوە
کۆنگرەکە بەساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد، دواتر
وتاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمایی کوردستان، لەلایەن کاروان
گەزنەیی وتەبێژی یەکێتییەوە خوێندرایەوە و رایگەیاند: لەساتە ئاڵۆزەکاندا و
لەمەیدانی جەنگدا ژنان شانبەشانی پیاوان قوربانییان داوە و بەبێ بەشداری ژنان هیچ
کام لەم دەستکەوتانە بەدینەدەهاتن، ئەگەر قوربانییەکانی ژنان فەرامۆشبکرێن
بەرەوپێشچوون روونادات.
ئاماژەی بەوەشکرد: بۆ هەموو ژنانی کوردی دووپاتدەکەمەوە، کە جێگەی
شانازی هەموو کوردستانن و لەئایندەدا رابەر دەبن، بەردەوامین لەبەرگریکردن لە
مافەکانیان و هەموو دەرفەتێک دەقۆزینەوە بۆ ئەوەی رێز لەقوربانییەکانی ژنان بگیرێن،
چونکە بەژنان و پیاوان کوردستانێکی ئازاد و دادپەرەوەر بەدیدێت.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: بەردەوام لەکێشەی بێدەنگیداین
دواتر شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وتاریکی پێشکەشکرد
و رایگەیاند: لەلای من باشترین نازناو بۆ سلێمانی شاری شارانە و پێویستە زۆر جددیتر بیر لەداهاتووی نەوەکانمان بکەینەوە.
راشیگەیاند: بەردەوام
لەکێشەی بێدەنگیداین بەرامبەر بەمەرگەساتەکانمان، ئەگەر جیهان لەسەر تاواناکەنی
هەڵەبجە و ئەنفال بێدەنگ نەبوونایە تاوانی غەززە رووینەدەدا.
فڕیاڵ عەبدوڵڵا: بەبێ بەشداری ژنان دیموکراسی بەدینایەت
هاوکات فڕیاڵ عەبدوڵڵا سەرۆکی لیژنەی هاوپەیمانی سۆشیال
دیموکرات وتاریکی پیشکەشکرد و وتی: ژنان
هەمیشە هەوڵیاندوە رووبەڕوی قەیرانەکان ببنەوە، ئەمرۆ لەدوای چەندین ساڵ لەخەبات و
تێکۆشان، پێکەوە لەحزب و گروپە جیاوازەکانی جیهانی عەرەبی ژنان شانبەشانی یەکتر
وەستاون، بۆئەوەی بتوانین بچینە هەنگاوێکی نوێوە.
راشیگەیاند: سۆشیال دیموکراتی جیهانی عەرەبی بۆ ژنان
قوربانی زۆری داوە، تاوەکو ژنان لەسەر ئاساتی جیهان دەنگیان بیستراو بێت و تێڕوانینێکی
هاوبەشیان هەبێت و هێزێکی کاریگەر بن.
هەر لەوتارەکەیدا سەرۆکی لیژنەی هاوپەیمانی سۆشیال
دیموکرات ئاماژەی بەوەشکرد:دەمانەوێت لەسەرئاستی کۆمەڵایەتی لەجیهانی عەرەبیدا،
ژنان لەناوەندی بڕیاردا بن، نەک پەراوێز بخرێن، بەڵکو کاربکەین بۆ ئەوەی
بەشیوەیەکی یەکسان مافەکانیان پارێزراو بێت، بۆ ئەوەش پێویستە سنورەکان تێبپەڕێنین،
چونکە بەبێ بەشداری ژنان هیچ دیموکراسییەک بەدینایەت.
ئامانج لە كۆنگرەكە، نوێكردنەوەی دیموكراسی و هاوسۆزییە لە جیهانیی
عەرەبیدا و كۆنگرەكە، دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ هەرێمی كوردستان و بەتایبەت بۆ
سلێمانی گرنگیی خۆی هەیە.
سەرۆک بافڵ یەکێکە لە کاندیدە بەهێزەکان بۆ سەرۆکایەتى هاوپەیمانێتییەکە
هەر لەبارەى کۆنگرەکەشەوە هانا شوان سەرۆکى رێکخراوى راگەیاندن و روناکبیرى ژنان، کە بەشداربووى کۆنفرانسەکەیە، بە وێبسایتی رهسمی یهكێتیی
نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگهیاند: ئەمڕۆ یەکێکە لە رۆژە گرنگ و مێژووییەکان بۆ
شارى سلێمانى، لەبەرئەوەى میواندارى کۆنگرەیەکى گەورە دەکات، کە نوێنەرایەتى هەموو
حزبە سۆسیال دیموکراتەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و وڵاتانى عەرەبییە.
ئەوەشى خستەڕوو: کۆنگرەکە سەرەتا بە کۆنفرانسى ژنان دەستپێدەکات و تیایدا گفتوگۆى تەواو لەبارەى بارودۆخى ژنان و
دەرفەتەکان بۆ دادپەروەرى کۆمەڵایەتى دەکرێت، هاوکات یەکێک لە کاندیدە بەهێزەکان بۆ
سەرۆکایەتى هاوپەیمانێتییەکە بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەو کەسانەی پاسپۆرتی دۆمەنیکاو سانت لوشیایان کڕیوە مەترسیان لەسەرە
09:44 PM - 2026-07-26 -
تونجەر باقرخان: یاسای چوارچێوە بەم زوانە دەچێتە پەرلەمانی تورکیا
06:08 PM - 2026-07-26 -
خولی پەرەپێدانی کاری میدیایی بەڕێوەدەچێت
04:45 PM - 2026-07-26 -
پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای سەنگاو-دەربەندیخان دەکرێتەوە
04:32 PM - 2026-07-26
ئەمانەش ببینە
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و كونسوڵی رووسیا تاوتوێی دۆخی ناوچەكەو پێكهێنانی حكومەت دەكەن
08:01 PM - 2026-07-26
سەرۆک بافڵ: هەڵەبجە و خەڵکە سەربەرزەکەی شایستەی خزمەتی زیاترن
05:39 PM - 2026-07-26
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قەرزی کارەبا بخرێتە بری لێبڕین و پاشەکەوت
03:25 PM - 2026-07-26
شێخ جەعفەر پشتیوانيی بۆ چالاكییەكانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەردەبڕێت
02:54 PM - 2026-07-26
زۆرترین خوێنراو
-
شێخ جەعفەر پشتیوانيی بۆ چالاكییەكانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەردەبڕێت
کوردستان 02:54 PM - 2026-07-26 -
ناوی جێگرەوەكانی حەج بەدەرچوو هەژمار دەكرێن
کوردستان 01:30 PM - 2026-07-26 -
لیستی مووچەی مانگی 7ــی فەرمانبەرانی هەرێم پەسەندکرا
کوردستان 12:04 PM - 2026-07-26 -
بۆیەكەمجار لەئەمساڵدا دینار بەرامبەر دۆلار نرخی پێوانەیی تۆماركرد
ئابوری 11:55 AM - 2026-07-26 -
یەکێتی و پارتی تەئكید لەهەماهەنگی و برایەتی و پێكەوە كاركردن دەکەنەوە
کوردستان 11:19 AM - 2026-07-26 -
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی داوای بەهەمیشەیی كردنی گرێبەستەكان دەكات
کوردستان 11:14 AM - 2026-07-26 -
سەرۆک مام جەلال فێری چی کردین؟
بیروڕا 10:54 AM - 2026-07-26 -
ئێران: گۆڕانکاری لە هاتووچۆی هورمز ڕووی نەداوەو لەگەڵ عەمان پێشکەوتن هەیە
جیهان 10:09 AM - 2026-07-26




.png)


دابەزێنە

