یه‌كه‌م شكستی تیرۆرستان لهمهخموورهوه له‌سه‌ر ده‌ستی دژه‌تیرۆر بوو
کوردستان 10:58 AM - 2025-08-10
PUKMEDIA
مەخموور
11 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و دژه‌تیرۆری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌داستانێكی دیكه‌دا مه‌خموریان له‌ده‌ستی تیرۆرستانی داعش رزگار كرد‌و هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمیشیان له‌داگیركردن پاراست و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌ترسی داعش هه‌ولێریان جێهێشتبوو گه‌ڕانه‌وه، ئه‌وساش دژه‌تیرۆریش له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد:" له زاخۆ تا خانه‌قین، له كوباشی بۆ كۆبانێ، دژه‌تیرۆر خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێت به‌رامبه‌ر خاكی كوردستان و داستانه‌كانی ئه‌م هێزه و شه‌هیده‌كانی گه‌واهیی ده‌ده‌ن".
دژه‌تیرۆر: یه‌كه‌م شكستی تیرۆرستانمان له‌مه‌خموره‌وه ده‌ستیپێكرد
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆری كوردستان CTG ، له‌پێشتر راگه‌یه‌نراوێكدا كه كۆپیه‌كی بۆ PUKMEDIA نێدرابوو ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كرد: " ته‌نها چه‌ند ڕۆژێك پاش به‌ده‌سته‌وه‌دانی شنگال و واڵاكردنی سه‌نگه‌ره‌كان به ڕووی تیرۆرستانی داعش چۆڵكردنی چه‌ندین ناوچه به‌بێ به‌رگری و مه‌ترسی كه‌وتنه سه‌ر شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی دژه‌تیرۆر بوونه گومه‌زێكی ئاسنین بۆ پاراستنی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و ڕمێكی تیژ به ڕووی تیرۆرستانی داعش و توانرا به سه‌عات و نیوێك مه‌خموور له تیرۆرستان پاكبكرێته‌وه".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو:"وه‌ك سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی پێدا، به ته‌نها 88 پێشمه‌رگه‌ی دژه‌تیرۆر توانیان مه‌خمور ئازادبكه‌ن و ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆرستییه له‌سه‌ر ده‌ستی كوڕانی دژه‌تیرۆر توشی یه‌كه‌م شكستی خۆی بوو له‌سنوری خاكی كوردستان له‌كاتێكدا ئه‌و ڕێكخراوه له‌تێكشكاندنی سوپای دوو وڵات گه‌ڕابوویه‌وه".
دژه‌تیرۆر_CTG له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:"له زاخۆ تا خانه‌قین، له كوباشی بۆ كۆبانێ، دژه‌تیرۆر خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێت به‌رامبه‌ر خاكی كوردستان و داستانه‌كانی ئه‌م هێزه و شه‌هیده‌كانی گه‌واهیی ده‌ده‌ن".
ره‌شاد گه‌ڵاڵی جێگری مه‌ڵبه‌ندی 20ی رێكخستنی قه‌ره‌چوغی یه‌كێتی كه ئه‌وكات لێپرسراوی كۆمیته‌ی رێكخستنی مه‌خمور بوو، له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند:"داگیركردنی مه‌خمور له‌لایه‌ن داعشه‌وه و چۆڵكردنی به‌بێ ته‌قه پێشبینی كرا‌و بوو، چونكه ئه‌و هێزه‌ی له‌و كاته‌دا له‌وێ بوون نه‌یانتوانی دانیشتوانی سنووره‌كه بپارێزێت".
"به‌داگیركردنی مه‌خموور مه‌ترسی كه‌وته سه‌ر هه‌ولێر، هه‌ر بۆیه داوای هاوكاری له دژه‌تیرۆری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرا كه هێزه‌كه‌ی بنێرێته مه‌خموور تاوه‌كو بتوانن قه‌زاكه له تیرۆرستانی داعش پاكبكه‌نه‌وه‌و هه‌ولێریش له‌و مه‌ترسییه دوورخه‌نه‌وه، ئه‌وه‌بوو دژه‌تیرۆر وه‌ك یه‌كه‌م هێز چووه ناو مه‌خمور و روبه‌ڕووی داعش بووه".
رۆژی 7-8-2014 تیرۆرستانی داعش په‌لاماری قه‌زای مه‌خموریان دا و داگیریانكرد، پاش 72 سه‌عات و له رۆژی 10-8-2014، هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری یه‌كێتی و پێشمه‌رگه و ئاسایش له‌ماوه‌ی سه‌عاتێك و 30 ده‌قیقه‌دا قه‌زای مه‌خموریان له‌تیرۆریستانی داعش پاككرده‌وه و له‌ناوچه‌كه وه‌ده‌ریان نان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

