قوباد تاڵەبانی :پشتیوانی رۆڵ و پێگەی ژنان دەبم
کوردستان 04:37 PM - 2025-08-03
تایبەت
قوباد تاڵەبانی و سکرتێر و دەستەی بەڕێوەبەریی یەکێتیی ژنانی کوردستان
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لەگەڵ لەیلا
عەبدوڵڵا، سکرتێر و دەستەی بەڕێوەبەریی نوێی یەکێتیی ژنانی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی یەکشەممە (3/8/2025) بەڕێوەچوو، قوباد
تاڵەبانی پیرۆزبایی لە سکرتێر و دەستەی بەڕێوەبەریی نوێی یەکێتیی ژنان کرد و هیوای
خواست لە ماوەی ئەرکەکەیاندا بتوانن گەشەی زیاتر بە رێکخراوەکە بدەن و خزمەتی
گەورەتری پرسی ژن بکەن.
لێپرسراوی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە ئاماژەدان بە مێژووی کار و
چالاکییەکانی سێ دەیەی رابردووی یەکێتیی ژنان، داوای کرد لەم قۆناغەدا رێکخراوەکە
خۆی لەگەڵ گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکاندا بگونجێنێت و بەپێی پێویستییەکانی ئەم
قۆناغە نوێیە هەوڵ بدەن بۆ بەهێزترکردنی رۆڵ و پێگەی ژنان لە کۆمەڵگا و لەناو
دامەزراوەکاندا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ سکرتێر
و بەڕێوەبەرانی نوێی یەکێتیی ژنان دەربڕی و رایگەیاند: "یەکێتیی ژنان لەپێناو
بەدیهێنانی ئامانجێکی گەورەدا دامەزراوە، هەربۆیە بە هەموو تواناوە پشتگیری لە
هەوڵەکانی بەرەوپێشبردن و گەشەپێدانی رێکخراوەکە دەکەین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

