حکومەتی هەرێم: ئەو بڕە نەوتەی ئامادەیە لە رێی سۆمۆوە هەناردەی دەکەین
کوردستان 04:54 PM - 2025-07-30
راگەیاندنی حکومەتی هەرێم
کۆبوونەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا چەند
بڕیارێکی دەرکرد و تێیدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بڕە نەوتەی کە هەیە
لەرێی کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەی دەکات، داواش لە حکومەتی فیدڕاڵی دەکات مووچەی
مانگی حوزەیران و دواتریش مانگی تەمموز خەرج بکات.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕگەی یەکەمی
کۆبوونەوەکە، تاوتوێکردنی دوا هەنگاوەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی حوزەیران و
تەمموزی 2025 بوو لەبەر ڕۆشنایی بڕیاری هاوبەشی هەردوو ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ
و هەرێمی کوردستان.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کەوەزیری دارایی و ئابووری رایگەیاندووە لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی
حوزەیران، ڕەوانەی وەزارەتی دارایی فيدراڵ کراوە و ئەرکی وەزارەتی دارایی عیراقە
مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکات.
پەیوەست بە بەردەوامی گفتوگۆکان، ئەنجومەنی وەزیران نوێنەرانی هەرێمی کوردستانيی
لە لیژنەی هاوبەش لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ ڕاسپارد کە گفتوگۆ لەگەڵ هاوتاکانیان لە
لیژنەکە بکەن، تا وەکوو لە نزیکترین دەرفەتدا، دۆسیەی داهاتی نانەوتی یەکلایی
ببێتەوە بە گوێرەی ئەو ڕێکارە هاوبەشەی لە بڕیاری هەردوو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم
و فیدڕاڵدا هاتووە.
راشیگەیاندووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارێتی قەرەبووکردنەوەی کۆمپانیای نەوتی
بەرهەمهێنەری ئەو بڕە نەوتە دەگرێتە ئەستۆ کە بە گوێرەی بڕیاری هاوبەشی ئەنجومەنی
وەزیرانی فیدراڵ و هەرێم بۆ مەبەستەکانی بەکارهێنانی ناوخۆ لە هەرێم، تەرخان کراوە.
لەسەر پرسی هەناردە کردنەوەی نەوتیش، حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە:ئەو
بڕە نەوتەی ئێستا ئامادەیە بۆ هەناردە و لە لایەن کۆمپانیا بیانییەکان بەرهەم
دەهێنرێت، ڕادەستی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) دەکرێت بەمەبەستی
هەناردەکردنی لە ڕێگای بەندەری جەیهانەوە.
لە کۆتایشدا،دووپاتی دەکاتەوە، کە
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لەسەر پابەندبوون بە لەیەکتێگەیشتنی هاوبەشی
نێوان هەردوولا، لەم چوارچێوەیەشدا دەبێت حکومەتی فیدڕاڵ مووچەی مانگی
حوزەیران و دواتریش مانگی تەمموز خەرج بکات هاوشێوەی مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی
عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەو کەسانەی پاسپۆرتی دۆمەنیکاو سانت لوشیایان کڕیوە مەترسیان لەسەرە
09:44 PM - 2026-07-26 -
تونجەر باقرخان: یاسای چوارچێوە بەم زوانە دەچێتە پەرلەمانی تورکیا
06:08 PM - 2026-07-26 -
خولی پەرەپێدانی کاری میدیایی بەڕێوەدەچێت
04:45 PM - 2026-07-26 -
پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای سەنگاو-دەربەندیخان دەکرێتەوە
04:32 PM - 2026-07-26
ئەمانەش ببینە
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و كونسوڵی رووسیا تاوتوێی دۆخی ناوچەكەو پێكهێنانی حكومەت دەكەن
08:01 PM - 2026-07-26
سەرۆک بافڵ: هەڵەبجە و خەڵکە سەربەرزەکەی شایستەی خزمەتی زیاترن
05:39 PM - 2026-07-26
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قەرزی کارەبا بخرێتە بری لێبڕین و پاشەکەوت
03:25 PM - 2026-07-26
شێخ جەعفەر پشتیوانيی بۆ چالاكییەكانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەردەبڕێت
02:54 PM - 2026-07-26
زۆرترین خوێنراو
-
شێخ جەعفەر پشتیوانيی بۆ چالاكییەكانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەردەبڕێت
کوردستان 02:54 PM - 2026-07-26 -
ناوی جێگرەوەكانی حەج بەدەرچوو هەژمار دەكرێن
کوردستان 01:30 PM - 2026-07-26 -
لیستی مووچەی مانگی 7ــی فەرمانبەرانی هەرێم پەسەندکرا
کوردستان 12:04 PM - 2026-07-26 -
بۆیەكەمجار لەئەمساڵدا دینار بەرامبەر دۆلار نرخی پێوانەیی تۆماركرد
ئابوری 11:55 AM - 2026-07-26 -
یەکێتی و پارتی تەئكید لەهەماهەنگی و برایەتی و پێكەوە كاركردن دەکەنەوە
کوردستان 11:19 AM - 2026-07-26 -
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی داوای بەهەمیشەیی كردنی گرێبەستەكان دەكات
کوردستان 11:14 AM - 2026-07-26 -
سەرۆک مام جەلال فێری چی کردین؟
بیروڕا 10:54 AM - 2026-07-26 -
ئێران: گۆڕانکاری لە هاتووچۆی هورمز ڕووی نەداوەو لەگەڵ عەمان پێشکەوتن هەیە
جیهان 10:09 AM - 2026-07-26




.png)


دابەزێنە

