بومەلەرزەیەکی بەهێز و تسونامی رووسیای هەژاند
جیهان 09:59 AM - 2025-07-30
روسيا اليوم
دیمەنی دوای بومەلەرزەکە
بەهێزترین بومەلەرزەی مێژوو بە 8.8 پلە نیمچەدوورگەیەکی
روسیای هەژاند، کە بووە هۆی دروستبوونی تسۆنامی و لە هەریەک لە ئالاسکا و هاوای
ئەمریکا و نیوزلەنداش هۆشداری درا و داوا لەهاوولاتیان کرا چەند ناوچەیەکی
نیشتەجێبوون چۆڵ بکەن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی7ی2025، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 8.8 پلە بە
پێوەری رێختەر نیمچەدوورگەی کامچاتکای لە روسیا هەژاند، کە ئەوە بەهێزترین پلەی
بومەلەرزەیە تاوەکو ئێستا لە جیهاندا تۆمار کرابێت.
بەهۆی بەهێزی بومەلەرزەکەوە تسۆنامی رویداوە و مەترسی
زیاتر بوونی شەپۆلەکانی دەریا دەکرێت، کە تاوەکو ئێستا بەرزییەکەیان گەیشتووەتە
چوار مەتر، هۆشداریش دراوەتە هەریەک لە ویلایەتەکانی ئالاسکا و هاوای لە ئەمریکا و
نیوزلاندا لە ئەگەری گەیشتنی تسۆنامییەکان بەو وڵاتانە.
داواش کراوە، هاووڵاتیانی چەند ناوچەیەکی نیشتەجێبوون
لەو دوو ویلایەتە و نیوزلاندا ماڵەکانیان جێبهێڵن و کەشتییەکانیش کەناراوەکان چۆڵ
بکەن.
لە ئێستادا دەسەڵاتدارانی روسیا باری لەناکاویان لە
باکوری دوورگەی کوریل راگەیاندووە و تائێستاش هیچ ئامارێک لەبارەی زیانەکانی
بومەلەرزەکە بڵاونەکراوەتەوە و جیهان چاوی لەسەر میدیاکانی روسیایە بۆ خستنەڕووی
زانیاری زیاتر.
کامچاتکا تاکە دوورگەی جیهانە کە دووەمجارە بەهێزترین
بومەلەرزە تیایدا روودەدات، لە ساڵی 1952ش بومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 8.7 پلە بە
پێوەری رێختەر لە دوورگەکەی دا.
هەروەها لە 20ی
تەمموزدا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلە لە هەمان ناوچەدا روویدا و دواتر چەندین
بوومەلەرزەی پاشماوەی لێکەوتەوە، بەبێ ئەوەی زیانێکی بەرچاوی هەبێت.
نیمچە دورگەی
کامچاتکای ڕووسیا کە دەریای ئۆخۆتسک لە زەریای هێمن جیا دەکاتەوە، بەپێی لێکۆڵینەوەی
جیۆلۆجی ئەمریکی "یەکێکە لە ناوچەکانی جیهان کە زۆرترین بوومەلەرزەی لێدەکەوێتەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

