عیراق 92 ساڵه وشكه‌ساڵی وه‌ك ئه‌مساڵی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه
کوردستان 10:40 AM - 2025-07-29
هۆگر ئەحمەد
وشکبوونی زەوی
میدیا عیراقییه‌كان له‌پێوانه و به‌راوردكردنی وشكه‌ساڵی له‌چه‌ند راپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه له ساڵی (1933)ه‌وه یه‌كه‌مجاره عیراق بگات به‌و ئاسته به‌رزه‌ی وشكه ساڵی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانیش هۆكاره‌كه‌ی بۆ كه‌میی بارانبارین و كه‌مبوونه‌وه‌ی سەرچاوەی ئاویی وڵاتانی سه‌ر رووباره‌كان (توركیا و ئێران و تاڕاده‌یه‌ك سوریا) ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
د.خالید شمال وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاندووه:" ئه‌مساڵ یه‌كێكه له وشكترین ساڵه‌كانی عیراق و له دوای ساڵی (1933)وه هیچ ساڵێك قه‌یرانه‌كه نه‌گه‌یشتووه به‌و ئاسته".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:" تێكڕای داهاتی ئاو كه ده‌گاته حه‌وزی دیجله و فورات، به به‌راورد به ساڵی رابردوو به رێژه‌ی 27 % كه‌میكردووه و ئێستا گلدانه‌وه‌ی ئاو له به‌نداو و كۆگاكاندا 8%ی كۆی توانای هه‌ڵگرتن پێكده‌هێنێت، كه به‌راورد به ساڵی رابردوو به‌ڕێژه‌ی %57 كه‌میكردووه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، لوئه‌ی موختار وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ژینگه، له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندووه:"پارێزگاكانی باشوور وه‌ك به‌سره و میسان و زیقار، زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و زۆربه‌ی هۆڕهكانیان وشكیان كردووه".
وشكه‌ساڵی هه‌رێمی كوردستانیشی گرتووه‌ته‌وه‌و به‌هۆی بێبارانییه‌وه چه‌ندین شه‌لال و كانی و سه‌رچاوه‌ی ئاو وشكیان كردووه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر رێژه‌ی ئاو له‌هه‌ردوو به‌نداوی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان و ئاوی هه‌ردوو به‌نداوه‌كه به‌راورد به‌چه‌ند ساڵی رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئاوه‌كه‌یان كه‌می كردووه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

