وه‌زیری داد: تاقیكردنه‌وه لهجێناكۆكهكان به‌هه‌مان میكانیزمی رابردوو به‌رده‌وامده‌بێت
عیراق 04:05 PM - 2025-07-26
راگەیاندنى وەزارەتى داد
خالید شوانى
بڕیارێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای له عیراق بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان ناڕه‌زایەتی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه و وه‌زیری دادی عیراقیش ده‌ڵێت:"وه‌زیری خوێندنی باڵا بڕیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ی داوه و تاقیكردنه‌وه‌كان به‌هه‌مان میكانیزمی ساڵانی رابردوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت" .
د.خالید شوانی وه‌زیری دادی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات: "ئه‌مڕۆ له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری خوێندنی باڵای فیدراڵ تاوتووێی كێشه‌ی دوا نوسراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵامان كرد كه تایبه‌ت بوو به رێگه‌پێدانی ته‌نها زمانی عه‌رەبی له‌تاقیكردنه‌وه‌كانی زانكۆی كه‌ركوك و زانكۆكانی دیکە و قه‌ده‌غه‌كردنی وه‌رگێڕانی پرسیاره‌كان و وڵامدانه‌وه به زمانی كوردی، به‌سوپاسه‌وه وه‌زیری خۆێندنی باڵا بڕیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ی دا.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو:"تاقیكردنه‌وه‌كان به هه‌مان میكانیزمی ساڵانی رابردوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت" .
ئەمەش لە کاتێکدایە، ساڵى رابردوو هەمان کێشە بۆ خوێندکارانى خوێندنى باڵا
لە ناوچە جێناکۆکەکان دروستبوو و بەدریە حسێن ئەندامى فراکسیۆنى یەکێتى لە
ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق، هاوکات کە ئەندامى لیژنەى خوێندنى باڵایە نوسراوێکى لە
رۆژى 9ى6ى2024 ئاڕاستەى وەزیرى خوێندنى باڵاى عیراق کردوە
و داوایلێکردووە رێگە بدرێت بە خوێندکاران لە کاتى تاقیکردنەوەکاندا وەرگێڕانیان
بۆسەر زمانى کوردى بۆ بکرێت.
"بڕیارەکەى وەزارەتى خوێندنى باڵا نادەستووریى و نایاساییە و لەگەڵ
هەڤاڵەکانمان لە بەغدا لە هەوڵى چارەسەرکردنى کێشەکەداین و لەڕێى وەزیرى دادى
حکومەتى عیراقەوە پەیوەندیمان بە وەزیرى خوێندنى باڵاى عیراقەوە کردوە و بڕیارى
داوە کێشەکە چارەسەر بکات"، بەدریە حسێن وادەڵێت.
به‌بڕیاری ژماره 6496ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عیراق كه له 16ی 7ی 2025 ده‌رچووه، تێیدا زمانی كوردی له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی باڵای ناوچه كوردییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستاندا قه‌ده‌غه كرد و ئه‌مه‌ش ناڕەزایەتی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه و نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشهكهدان.
دەقى نوسراوى پەرلەمانتارەکەى یەکێتی کە ساڵى رابردوو داواى چارەسەرى کێشەکەى کردووە.
دەقى نوسراوى وەزارەتى خوێندنى باڵا ...
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

