وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی ئایاری راگەیاند
کوردستان 10:16 AM - 2025-07-24
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
وەزارەتی دارایی هەرێم، خشتەی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی راگەیاند و بەپێی خشتەكەش، رۆژی هەینی دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار دەكرێت و رۆژی یەك شەممەش كۆتایی بەدابەشكردنی مووچە دێت.
ئەمڕۆ 24ی 5ی 2025، وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند: "رۆژی هەینی رێكەوتی ( 25 ی تەمووزی 2025 ) دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار دەكرێت و رۆژی یەك شەممە (27 ی تەمووز 2025 ) كۆتایی بەدابەشكردنی مووچە دێت".
راشیگەیاندووە: "ئەو خانەنشینانەی لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من مووچە وەردەگرن، دەتوانن هەر ئەمڕۆ پێنج شەممە مووچەكانیان لە رێی ئامێرەكانی راكێشانی پارە ( ATM ) وەربگرن".
بەگوێرەی خشتەكەش، سبەینێ هەینی، خانەنشینانی شارستانی، خاوەن پێداویستی تایبەت، زیندانە سیاسییەكان، بەركەوتوانی كیمیاباران، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان مووچە وەردەگرن.
ئەمەش لە كاتێكدایە، هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "بڕی (974,813,000,000 ) نۆ سەد و حەفتاو چوار ملیارو هەشت سەدو سیانزە ملیۆن دینار وەك شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لەلقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق".
رۆژی 22ی7ی2025، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی(120،000،000،000) سەدو بیست ملیار دیناری وەك داهاتی نانەوتی لە بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئایاری ساڵی (2025)، بەشێوەی كاش خستە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق.
نزیكەی 90 رۆژە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە، هەرچەندە بڕیاربوو دوێنێ وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگی ئایار بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، بەڵام نەبوونی پارەی كاش لەبەردەست وەزارەتی دارایی عیراق ناردنی مووچەی زیاتر دواخست.
خشتەی مووچەی مانگی ئایار:
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

