حكومه‌تی هه‌رێم رێككه‌وتنێكی دیكه له‌گه‌ڵ عیراق په‌سند ده‌كات
کوردستان 04:46 PM - 2025-07-23
PUKMEDIA
لۆگۆی هەرێم و عیراق
ئه‌مڕۆ 23ی7ی2025 كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراو تێیدا به‌كۆی ده‌نگ رێككه‌وتنی نێوان ده‌سته‌ی پێوانه‌سازیی و كۆنتڕۆڵی جۆریی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگا هاوتاكه‌ی له‌حكومه‌تی فیدڕاڵ په‌سند كرا.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌كه، كه كۆپیه‌كی ده‌ست PUKMEDIA كه‌وتووه تێیدا هاتووه: "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه میوانداریی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له ( وه‌زاره‌تی پلاندانان/ ده‌سته‌ی پێوانه‌سازیی وكۆنتڕۆڵی جۆریی) و ( وه‌زاره‌تی دارایی وئابووری/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگه‌كان) و ( وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازیی ) و ( وه‌زاره‌تی ناوخۆ) كرابوو، لیژنه‌كه ده‌قی ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵیان خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت به دانانی میكانیزمی هاوئاهه‌نگیی و هاریكاریی نێوان هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ی پێوانه‌سازیی و كۆنتڕۆڵی جۆری فیدڕاڵ و هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندیی و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییه‌كان، به‌جۆرێك له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه هاوبه‌شه، بڕوانامه‌كانی پشكنینی كه‌لوپه‌ل و به‌رهه‌مه‌كان له لایه‌ن هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ی پێوانه‌سازیی و كۆنتڕۆڵی جۆریی كاری پێده‌كرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، ڕێكاره‌كانیان یهكدهخرێن و ده‌سته‌ی پێوانه‌سازیی و كۆنتڕۆڵی جۆریی هه‌رێمی كوردستان، هاوشێوه‌ی ده‌زگا هاوتاكه‌ی له حكومه‌تی فیدڕاڵ لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: "له‌دوای گفتوگۆ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به كۆی ده‌نگ بڕیاری په‌سندكردنی ڕێككهوتنامهكهی دا‌و وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكاریی پێویست بگرنه‌به‌ر له‌چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته ده‌ستووریه‌كانی هه‌رێم و یاسابه‌ركاره‌كان له هه‌رێم وه‌ك ئه‌وه‌ی له كۆنووسی هاوبه‌شی لیژنه‌كه‌دا هاتووه".
ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، رۆڵی گرنگی ده‌بێت لهئاسانكاریی و یه‌كخستنی ڕێكاره‌كانی پشكنین به جۆرێك كۆتایی به‌و ئاسته‌نگانه دێت كه هۆكاری كێشه‌كانی په‌كخستنی جووڵه‌ی بازرگانی و جموجۆڵ وئاڵوگۆڕیی به‌رهه‌م و كه‌لوپه‌ل و پێداویستیيهكان بوون له نێوان هه‌ردوولا كه ببوه مایه‌ی گله‌یی وگازنده‌ی هاورده‌كاران و بازرگانان و خاوه‌ن پڕۆژه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان له ناوچه‌كانی هه‌رێم و فیدڕاڵ.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له‌كۆبوونه‌وه‌ی پێشووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا لێكتێگه‌یشتنی نوێ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا په‌سند كرا‌و ئه‌مڕۆش له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا ته‌ئكید له پابه‌ندبوونی حكومه‌تی هه‌رێم به لێكتێگه‌یشتنه‌كه كرایه‌وه‌و داواش له حكومه‌تی عیراق كرا پابه‌ندی لێكتێگه‌یشتنه‌كه بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

