دادگای فیدراڵی سكاڵاكەی دژ بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە رەتكردەوە
کوردستان 02:40 PM - 2025-07-22
PUKMEDIA
پارێزگای هەڵەبجە
دادگای باڵای فیدراڵی عیراق لە دانیشتنی ئەمڕۆ 22ی 7ی 2025 دا، ئەو دوو سكاڵایەی رەتكردەوە كە دژ بە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە دادگاكە تۆمار كرابوون، ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتیش لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت: "یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەربەستی كۆتایی تێپەڕاند و ئەمەش بەرهەمی یەك دەنگی و یەك هەڵوێستی خەمخۆرانی پارێزگاكەیە".
چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتی، بەوێبسایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەخۆشحاڵییەوە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەربەستی كۆتایی تێپەڕاند و سكاڵاكان لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵی عیراقەوە رەتكرانەوە، كە ئەمەش بەرهەمی یەك دەنگی و یەك هەڵوێستی خەمخۆرانی پارێزگاكە بوو، بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە تەواوی دانیشتوانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و كوردستان دەكەین".
"ئەوەی گرنگە لە ئێستاوە هەنگاوی كردەیی بنرێت بۆ دابینكردنی سەرجەم ئەو ماف و ئیمتیاز و پێداویستیانەی كە مافی هەڵەبجەیە وەك پارێزگایەك هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عیراق وەریانبگرێت" چرۆ حەمەشەریف وادەڵێت.
رۆژی 14ی 4ی 2025، پڕۆژەیاسای بەپارێزگابووونی هەڵەبجە لەدانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا تێپەڕێندرا و هەڵەبجە بووە 19 هەمین پارێزگای عیراق، هاوكات رۆژی 29ی4ی2025 د.لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عیراق، ئیمزای لەسەر یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە كرد و رۆژی 5ی 5ی 2025، یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە رۆژنامەی وەقائیعی عیراقیدا بڵاوكرایەوە.
لەلایەكی دیكەشەوە، رۆژی 13ی 3ی 2014 هەڵەبجە بە رەسمی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە وەك چوارەم پارێزگای كوردستان ناسێندرا و بووە چوارەم پارێزگا لەدوای هەولێر و سلێمانی و دهۆك.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

