چوارچێوەی هەماهەنگی ئیدانەی هێرشەکانی سەر هەرێم دەکات
عیراق 12:00 AM - 2025-07-22
نوسینگەی راگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی
کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی
چوارچێوەی هەماهەنگی
بەردەوامیی بۆردومانکردنی کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی ئیدانە دەکات و
داوای لێکۆڵینەوەی تەواویش لە ئاگرکەوتنەوەکەی کوت-ی سەر بە پارێزگای واست دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە
21ی تەمموزی 2025، بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق چوارچێوەی هەماهەنگی 235هەمین
کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لەسەر ئاستی سەرکردایەتی لە نووسینگەی هادی عامری ئەنجامدا
و بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی rاگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی-ش کە وێنەیەکی
دەست PUKMEDIA کەوتووە، لە
کۆبوونەوەکەدا باس لە "دواین پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکان"
کراوە، هاوکات "چوارچێوەی هەماهەنگی ئیدانەی بەردەوامی بۆردومانەکانی کردووە
کە کۆمپانیاکانی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەنە ئامانج، بەو پێیەی مەترسی راستەوخۆ
بۆ سەر سامانی نیشتمانی و بەرژەوەندی گشتی دروست دەکات، ژینگەی وەبەرهێنان تێکدەدات،
هەروەها هێرشێکی ئاشکرایە بۆ سەر سەقامگیری".
هەر لەڕاگەیەنراوەکەدا،
داوا لە حکومەت کراوە هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوەی هەبێت بۆ ئاشکراکردنی ئەوانەی لە
پشت ئەم هێرشانەوەن و رێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە بکەن".
ئاماژە بەوەشکراوە،
"چوارچێوەی هەماهەنگی خەمخۆری خۆی بۆ ئاگرکەوتنەوە کارەساتبارەکەی واست دەربڕی،
کە بەهۆیەوە ژمارەیەک کەسی بێتاوان گیانیان لەدەستداوە وداواشیکرد لێکۆڵینەوە لە هەموو
ئەو کەسانە بکرێت کە کەمتەرخەمییان کردووە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

