هێرشی درۆنی کرایەسەر سێ کێڵگەی نەوتی لە زاخۆ و دهۆک
کوردستان 09:26 AM - 2025-07-16
PUKMEDIA
دیمەنی هێرشەکە
دژە تیرۆری کوردستان رایدەگەێنێت: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر سێ کێڵگەی نەوتی لە سنووری زاخۆ و دهۆک".
ئەمڕۆ جارێکی دیکە هێرشی درۆنی کراوەتە سەر کێڵگەی نەوتی لە هەرێمی کوردستان و بەگوێرەی زانیارییە ئەمنی و میدیاییەکان، هێرشەکە سەرلەبەیانی 16ی7ی2025 بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو کراوەتە سەر کێڵگەی نەوتیی DNO لە بێشخابووری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ".
دوای سەعاتێک لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتیی DNO لە تاوکێی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و دوای چارەکێکی دیکە لەرێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوی دیکەوە هێرشکراوەتەسەر سەر کێڵگەی نەوتی هەنت ئۆیلی ئەمریکی لە باعەدرێی قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک.
لەو هێرشە درۆنیانەدا زیانی ماددی بەر کێڵگە نەوتییەکان کەوتوون و هیچ زیانیکی گیانیان نەبووە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بە تووندی ئەم هێرشە تیرۆرستیانە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین
سەبارەت بەو هێرشە درۆنییانەش وەزارەتی سامانە سروشتییەکان راگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:"سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە 16ی تەمووزی 2025لە ڕێگای درۆنی بۆمبرێژکراوەوە ژمارەیەک هێرشی تیرۆریستی کرایە سەر کێڵگەکانی نەوتی تاوکێ و پێشخابوور و عین سفنی لە ئیدارەی سەربەخوی زاخۆ و قەزای شێخان سەر بە پارێزگای دهوک، هەر چەندە هێرشەکان زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانێکی زۆری بە ژێرخانی کێڵگەکان کەوتووە".
"وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە تووندی ئەم هێرشە تیرویستیانە ئیدانە و شەرمەزار دەکات، کە مەبەست لێدانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان و دروست کردنی مەترسییە لە سەر سەلامەتی کارمەندانی مەدەنی کەرتی وزە"، لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە.
هەر لەراگەیەنراوەکەدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بەوەشکردووە،"وەزارەتمان بانگەوازی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی و کومەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە بە زووترین کات بێنە سەر خەت بۆ پاراستنی گیانی کارمەندانی مەدەنی و ئەمنیەتی وزە و رێگریکردن لە هێرشی دیکە بۆ سەر کەرتی وزەی کوردستان و وەزارەتیشمان هەموو هەوڵێکی خۆی بۆ پاراستنی گیانی کارمەندانی کەرتی ووزە و پێگەی ستراتیجی خۆی لە دابینکردنی سەقامگیری ووزە لە ناوچەکە و جیهان دەدات".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

