زیاتر لە دوو هەزار زیندانی دیکە ئازاد دەکرێن
عیراق 12:38 PM - 2025-07-09
کوردسات نیوز
زیندانیکراو
تەنیا لەمانگی حوزەیران/6ی ئەمساڵدا 2 هەزار و 195 زیندانی دیکە لە گرتووخانەکانی عیراق ئازادکراون و ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراقیش ئاشکرایدەکات :"تائێستا نزیکەی 28 هەزار زیندانی بە یاسای لێبوردنی گشتی ئازادکراون".
ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی7ی2025 وەزارەتی دادی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئازادکردنی 2 هەزار و 195 زیندانی لە مانگی حوزەیران ئاشکراکرد و دەڵێت:" کۆی گشتی ئەو زیندانیانەی لە مانگی حوزەیران لەلایەن دەزگای چاکسازی عیراقەوە ئازادکراون، گەیشتووەتە (2195) زیندانی لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە".
"لە نێو ئەوانەی ئازادکراون (375) زیندانی هەبوون کە بە پارێزبەندی ئازاد کراون، بە بڕیاری جیاکاری، یان بەهۆی تەواوبوونی سزاکەیان، هاوکات (1819) زیندانی بە پشتبەستن بە یاسای لێبوردنی گشتی ئازاد کراون"، وەزارەتی داد وادەڵێت.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراقش لە راگەیندراوێکدا دەڵێت:" کۆی ئەو زیندانیانەی بەپێی یاسای لێبوردنی گشتی لە زیندان و ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن ئازادکراون گەیشتووەتە 27 هەزار و 974 زیندانی."
راشیگەیاندووە :" ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەشداربوون، لەنێویاندا تۆمەتبارەکان کە فەرمانی دەستگیرکردن یان بانگهێشتکردنیان هەیە، یان ئەوانەی کە بە کەفالەت ئازادکراون یان ئەوانەی کە بە غیابی سزا دراون، گەیشتە 119 هەزار و 315کەس".
بەگوێرەی راگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی کۆی گشتی ئەو پارەیەی کە بەهۆی بڕیاری لێبوردنەوە دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی، گەیشتووەتە 22 ملیار و 374 ملیۆن و 631 هەزار و 195 دینار.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

