سبه‌ینێ گه‌نم له‌جوتیارانی چوار قه‌زای سلێمانی وه‌رده‌گیرێت
کوردستان 04:47 PM - 2025-07-05
PUKMEDIA
گەنمی جووتیاران
سایلۆی سلێمانی ئاگاداری جوتیارانی قه‌ره‌داغ، بازیان، شارباژێڕ و ماوه‌ت ده‌كاته‌وه، كه سبه‌ینێ گه‌نمه‌كانیان راده‌ستی سایلۆ بكه‌ن.
سایلۆی سلێمانی ئاگاداری جوتیارانی قه‌ره‌داغ، بازیان، شارباژێڕ و ماوه‌ت ده‌كاته‌وه، كه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 6ی7ی2025 گه‌نمه‌كانیان راده‌ستی سایلۆكان بكه‌ن.
رۆژی 10ی6ی2025، وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و دیلان غه‌فور ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌كاتی ده‌ستپێكردنی وه‌رگرتنی گه‌نم له سایلۆی پیره‌مه‌گرون بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: "بۆ هه‌ر تۆنێك حكومه‌تی عیراق 850 هه‌زار دیناری دیاریكردووه، بڕیاریشه 400 هه‌زار تۆن گه‌نم بۆ ئه‌مساڵ له‌جوتیارانی هه‌رێم وه‌ربگیرێت، هاوكات به‌هۆی شوێنه جوگرافییه‌كه‌یه‌وه پارێزگای سلێمانی گرنگی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ئابوری عیراق و گه‌نمێكی زۆری تێدا به‌رهه‌مده‌هێنرێت".
هاوكات بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رۆژی 12ی5ی2025 رایگه‌یاند:"حكومه‌تی عیراق بڕیاریداوه بۆ ئه‌مساڵ 6 ملیۆن تۆن گه‌نم له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق له‌جوتیاران وه‌ربگرێت، له‌كاتێكدا ساڵی رابردوو 8 ملیۆن تۆنی وه‌رگرتووه".
راشیگه‌یاند:"ساڵی رابردوو 700 هه‌زار تۆن گه‌نم له‌جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیراوه، له‌كاتێكدا ئه‌مساڵ 400 هه‌زار تۆن وه‌رده‌گیرێت و بڕه‌كه‌ی 300 هه‌زار تۆن كه‌میكردووه، هه‌وڵه‌كانیشمان به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی عیراق ساڵانه بڕێكی زیاتر گه‌نم له‌جوتیاران وه‌ربگرێت".
په‌یوه‌ست به كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌نم-یش غه‌ریب ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ، له فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له رابردوودا به وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"ئه‌مساڵ به‌هۆی كه‌شوهه‌وا و كه‌مبوونه‌ی ئاو، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌عیراق رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم كه‌مبووه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه عیراق بڕیاریداوه رێژه‌یه‌كی كه‌متر گه‌نم له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق وه‌ربگرێت، كه ئه‌مه‌ش به‌ڕێككه‌وتن و چه‌ند جارێك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم كراوه".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

