ئەندامێک: سێ نوسینگەی گومرگی لەبازگەکانی (چیمەن و سەدە و دارەمان) دەکرێنەوە
کوردستان 09:42 PM - 2025-07-01
تایبەت
لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
بڕیارە بەمنزیکانە سێ نوسینگەی گومرگی لە هەریەکە لە بازگەکانی ( چیمەن و سەدە و دارەمان ) بکرێنەوە، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق-یش رایدەگەیەنێت:"لەڕێگەیانەوە کاڵاکانی هەرێم بۆ پارێزگاکانی تری عیراق دەنێردرێن".
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراکسیۆنی یەکێتی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"بڕیارە بەمنزیکانە سێ نوسینگەی گومرگی لە هەریەکە لە بازگەکانی ( چیمەن و سەدە و دارەمان ) بکرێنەوە و لەڕێگەیانەوە کاڵاکانی هەرێم بۆ پارێزگاکانی تری عیراق بنێردرێن".
"ئەمڕۆ 1ی 7ی 2025 بانگهێشتی سەرۆکی دەستی گومرگی عیراقمان کرد و گفتوگۆمان لەسەر بڕیاری 270 ی ئەنجومەنی ئابوری عیراق کرد، تاوەکو ئێستا گرفت هەیە لەبەردەم بۆ هەناردە کردنی کاڵا لە هەرێمەوە بۆ پارێزگاکانی تری عیراق، لەهەمان کات داوامان کرد کە پێداچونەوە بکرێت بەو بڕیارەی ئەنجومەنی ئابوری و دەرفەت بدرێت چەند مانگێک بۆ تێپەڕبوونی ئەو کاڵایانەی کە پێشتر داواکراوە، چونکە بڕیاری ئەنجومەنی ئابوری کوتوپڕ بووە و بەشێکی زۆری بازرگانان ئاگادار نەبوون"، د.بڕیار رەشید وایوت.
ئەمەش لەکاتێکدایە،لە ماوەی رابردوودا بەشێک لە هاووڵاتیان و بازرگانان بەمەستی گەیاندنی داواکارییەکانیان پەیوەندیان بە لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە کرد، ئەمڕۆش لەسەر داواکاری لیژنەکە بانگهێشتی سەرۆکی دەستی گومرگی عیراق کرا و چەند پرسێک تاوتوێکران.
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

