شێخ جەعفەر و کۆڵۆنێڵ پیتەر تەئکید لەبرەودان بە پەیوەندییەکانی عیراق و ئەڵمانیا دەکەنەوە
کوردستان 09:33 PM - 2025-07-01
نوسینگەی رۆژنامەوانی جێگری سەرۆکی هەرێم
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و کۆڵۆنێڵ پیتەر کوپەر
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ وەفدێکی سەربازیی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا کۆبووەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 1ی7ی2025 شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کۆڵۆنێڵ پیتەر کوپەر فەرماندەی سەربازیی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا و وەفدێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە دوایین بارودۆخی ئاسایشی عیراق و هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی گشتیی کرا، هەروەها دەربارەی شانە نووستوەکانی داعش و پاشماوەکانی تیرۆر و مەترسییەکانیان بۆ سەر ناوچەکە، گفتووگۆ کرا.
هەردوولا جەختیان لە بەردەوامیی و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان ووڵاتی ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان کردەوە و رۆڵ و گرنگی هێزەکانی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا و هاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان، بە گرنگ زانی.
هاوکات دوایین پێشهات و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، پرۆسەی چاکسازیی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی دەستوور، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

