عیراق: لە سیستمی سنوورەكانەوە هیچ تیشكدانەوەیەكی ئەتۆمی تۆمار نەكراوە
عیراق 12:43 PM - 2025-06-22
AFP
هێرشی ئەمریكا بۆ سەر بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران
دەستەی نیشتمانی بۆ چاودێریی ئەتۆمی و تیشكدانەوە و كیمیایی و بایۆلۆجی عیراق رایگەیاند: "هیچ پیسبوونیكی ژینگە و تیشكدانەوەیەكی ئەتۆمی، بەهۆی بوردومانكردنی سێ بنكە ئەتۆمییەكەی ئێرانەوە نەبووە و هەموو ئامادەكارییەكیش بۆ رووبوونەوەی حاڵەتی نائاسایی تیشكە ئەتۆمییەكان كراوە ".
ئەمڕۆ 22ی6ی2025، فازڵ حاوی مەزبان، سەرۆكی دەستەی نیشتمانی بۆ چاودێریی ئەتۆمی و تیشكدانەوە و كیمیایی و بایۆلۆجی عیراق، لە راگەیەندراوێكدا دڵنیاییدا كە هیچ مەترسییەكی تیشكدانەوەی ئەتۆمی بەهۆی بۆرومانی بنەكە ئەتۆمییەكانی ئێرانەوە نەبووە و رایگەیاند: "لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمڕۆی ئەمریكا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران، هیچ ئاماژەیەك بە پیسبوونی تیشكدەرەوەی تۆمارنەكراوە، رێگەی چاودێریكردنی پێوانەكانی سیستمی چاودێریكردنی تیشك و ئاگاداركردنەوەی پێشوەختە و پێوانەكانی پاشخانی تیشكدانەوە لە دەروازە سنوورییەكان".
" لە یەكەم رۆژی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 13ی ئەم مانگە ژووری ئۆپەراسیۆنی ناوەندی بۆ فریاكەوتنی تیشكی و ئەتۆمی راسپێردراوە بۆ ئامادەكاری و روبەڕوبوونەوە و وەڵامدانەوەی حاڵەتە نائاساییە ئەتۆمییەكان و تیشكییەكان و رێوشوێنی گونجاو گیراوەتەبەر و هەموو پێوانەكان لە سنووری پاشخانی تیشكی سروشتیدا بوون، لە سەرەتای قەیرانەكەوە چاودێریی و شیكاریی رەوتی رووداوەكان دەكرێت". فازڵ مەزبان وادەڵێت.
پێشتریش د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاندووە: "لە سلێمانی ئامێری پشكنینی تیشكدانەوەی ئەتۆمی دانراوە، كە 10 ساڵ لەمەوبەر و لەسەر ئەركی حكومەتی عیراق ئامێری پشكنینی تیشكدانەوەی ئەتۆمی بۆ فەرمانگای ژینگەی پارێزگای سلێمانی بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی دابینكراوە و بەبەردەوامی تیمی پسپۆڕی فەرمانگەكە چاودێریی دەكاتو لە ئێستاشدا بەهۆی ئەم دۆخەی ناوچەكەی پێداتێدەپەڕێت، بەردەوامن لە كارەكانیان و تاوەكو ئێستا هیچ ئاماژە و مەترسییەكی تیشكدانەوەیان تۆمارنەكردووە.
ناڕەزایی وڵاتان لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ 22ی6ی2025، ئەمریكا بە فڕۆکەی جەنگی و مووشەک هێرشی كردە سەر بنكە ئەتۆمییەكانی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان لە ئێران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

