كاردانەوەی نێودەوڵەتی: دۆخەكە هێوربكرێتەوە
جیهان 10:57 AM - 2025-06-22
AFP
هێرشی ئەمریكا بۆ سەر بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران
هێرشی ئەمریكا بۆ سەر بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران، ناڕەزایەتیی و كاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێكەوتەوە و نەتەوە یەكگرتووەكان و ژمارەیەك لەوڵاتانی جیهان داوای راگرتنی گرژییەكانی ناوچەكە دەكەن و رایدەگەیەنن: "نیگەرانن لەهێرشەكان"، دەشڵێن: "پێویستە كێشە و ناكۆكییەكان بە گفتوگۆ و دیپلۆماسیانە چارەسەر بكرێن".
نەتەوە یەكگرتووەكان
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند: "نیگەرانم لە بەكارهێنانی هێز لەلایەن ئەمریكاوە دژی ئێران، چونكە ئەمە پەرەسەندنێكی مەترسیدارە و هەڕەشەیەكی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی".
راشیگەیاند: "مەترسی هەیە لەوەی كە ئەم ململانێیە بە خێرایی لە كۆنتڕۆڵ دەربچێت و ببێتە هەڕەشە بۆسەر خەڵكی مەدەنی و ناوچەكە و جیهان، بۆیە داوا لە وڵاتانی ئەندام دەكەین پابەندبن بە میساقی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە".
یەكێتی ئەوروپا
كاجا كاڵاس، سەرۆكی دیپلۆماتكاری یەكێتی ئەوروپا، رایگەیاند: "داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەین بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی دانوستان و رێگری لە پەرەسەندنی زیاتری ئاڵۆزییەكان بكەن، بۆ ئەو مەبەستەش سبەینێ دوو شەممە، وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا پەرەسەندنەكانی ئێران تاوتوێ دەكەن."
ئێران
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: "ئەمریكا كە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكانە، بە هێرشكردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران، پێشێلكارییەكی گەورەی میساقی نەتەوە یەكگرتووەكان و یاسا نێودەوڵەتییەكان و (پەیماننامەی قەدەغەكردنی چەكی ئەتۆمی)ی ئەنجامداوە، رووداوەكانی ئەم بەیانییە تووڕەیی و لێكەوتەی هەمیشەییان دەبێت".
راشیگەیاند: "بەگوێرەی میساقی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەو بڕگانەی رێگە بە وەڵامدانەوەی رەوا لە بەرگریكردن لە خۆ دەدەن، ئێران هەموو بژاردەكانی بۆ بەرگریكردن لە سەروەری و بەرژەوەندی گەلی خۆی دەگرێتەبەر".
بەریتانیا
كییەر ستارمەر، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند: "بەرنامەی ئەتۆمی ئێران هەڕەشەیەكی گەورەیە بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتی و هەرگیز ناتوانرێت رێگە بە ئێران بدرێت چەكی ئەتۆمی دروست بكات و ئەمریكا هەنگاوی ناوە بۆ كەمكردنەوەی ئەو هەڕەشەیە".
راشیگەیاند: "دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ناجێگیری ماوەتەوە و سەقامگیری لە ناوچەكەدا لە پێشینەی كاردایە، بۆیە داوا لە ئێران دەكەین بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستان و بگاتە چارەسەرێكی دیپلۆماسی بۆ كۆتاییهێنان بەم قەیرانە".
ئیتاڵیا
ئەنتۆنیۆ تايانی وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا رایگەیاند:"هیوادارین، دوای ئەم هێرشە كە هەڕەشەی بۆ سەر هەموو ناوچەكە دروستكرد، هیوادارین ئێران بگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی دانوستان".
ژاپۆن
شیگێرو ئیشیبا، سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن رایگەیاند: "گرنگە بە خێرایی ململانێكان كەمبكرێنەوە، ئێمە بە نیگەرانییەكی زۆرەوە لە نزیكەوە چاودێری دۆخەكە دەكەین".
نیوزلاند
وینستۆن پیتەرز، وەزیری دەرەوەی نیوزلاند، رایگەیاند: "هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران و بەردەوامی چالاكییە سەربازییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە رادەبەدەر جێگەی نیگەرانییە و دەبێت رێیان لێبگیرێت، بۆیە پشتگیری لە هەوڵە دیپلۆماسییەكان دەكەین و داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەین بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆ".
ئوستراڵیا
وتەبێژی حكومەتی ئوستراڵیا، رایگەیاند: "ئێستا كاتی ئاشتییە، چونكە دۆخی ئەمنی ناوچەكە زۆر ناجێگیرە و داوای كەمكردنەوەی مەترسییەكان و گفتوگۆ و دیپلۆماسییەت دەكەین".
مەكسیك
وەزارەتی دەرەوەی مەكسیك، رایگەیاند: "بەپەلە داوای گفتوگۆی دیپلۆماسی دەكەین بۆ ئاشتی لەنێوان لایەنە بەشدارەكانی ململانێی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە رەچاوكردنی بنەما دەستوورییەكانمان لە سیاسەتی دەرەوە و قەناعەتی ئاشتیخوازانەی وڵاتەكەمان، بانگەوازی خۆمان بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی ناوچەكە دووپات دەكەینەوە و پێویستە گەڕاندنەوەی پێكەوەژیانی ئاشتیانە لەنێوان دەوڵەتانی ناوچەكەدا، لە پێشینەی كارەكان بێت".
ڤەنزوێلا
ئیڤان گیل، وەزیری دەرەوەی ڤەنزوێلا، رایگەیاند: "دەستدرێژی سەربازیی ئەمریكا بۆ سەر ئێران ئیدانە دەكەین و داوای وەستاندنی دەستبەجێی دوژمنایەتی دەكەین، هاوكات بە توندی ئیدانەی ئەو بۆردومانە دەكەین كە لەلایەن سوپای ئەمریكاوە، دژی دامەزراوە ئەتۆمییەكان لە كۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامدراون، لەوانەش كۆمەڵگەی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان."
كوبا
میگوێل دیاز، سەرۆكی كوبا، رایگەیاند: "بە توندی ئیدانەی بۆردومانكردنی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران دەكەین لەلایەن ئەمریكاوە، چونكە ئەو دەستدرێژییە بە شێوەیەكی جددی پێشێلكردنی جاڕنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان و یاسا نێودەوڵەتییەكانە و مرۆڤایەتی دەخاتە قەیرانێكەوە كە لێكەوتەی مەترسیداری دەبێت".
قەتەر
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند: "نیگەرانین لە تێكچوونی دۆخەكە و بۆردومانكردنی بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران، چونكە ئەو گرژییە مەترسیدارەی ئێستا لە ناوچەكەدا بەدی دەكرێت، كاردانەوەی كارەساتبار لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا دەهێنێت".
عومان
عومان كە ناوبژیوانی دانوستانەكانی ئەتۆمی نێوان واشنتۆن و تاران بوو، رایگەیاند: "بە توندی هێرشەكانی ئەمریكای بۆ سەر بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران ئیدانە دەكەین و نیگەرانین".
ناڕەزایی وڵاتان لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ 22ی6ی2025، ئەمریكا بە فڕۆکەی جەنگی و مووشەک هێرشی كردە سەر بنكە ئەتۆمییەكانی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان لە ئێران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

