یەكەم لێدوانی رەسمی ئێران لەسەر بۆردومانكردنی لەلایەن ئەمریكاوە
جیهان 09:25 AM - 2025-06-22
ئاژانسەكان
ئاڵای ئەمریكا و ئێران
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا تەئكیدیكردەوە كە هێرشیان كردە سەر بنكەكانی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان لە ئێران و دەڵێت: "فۆردۆ لەناوچوو، لە یەكەم كاردانەوەی دوای هێرشەكەش ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئێران ئیدانەی هێرشی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكای بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی وڵاتەكەی كرد و دەڵێت: "ئەم كارە پێشێلكارییەكی مەترسیداری یاسا نێودەوڵەتییەكانە و لێكەوتەی هەمیشەیی دەبێت".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 22ی6ی2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند، "ئێمە هێرشێكی زۆر سەركەوتوومان بۆ سەر سێ بنكە ئەتۆمییەكەی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهانی ئێران كرد و هاوكات دەڵێت: "هیچ سوپایەكی دیكە لە جیهاندا نییە كە بتوانێت ئەمە بكات، ئێستا كاتی ئاشتییە"، پێشتریش لە بەرنامەی Truth Social دوای بۆردومانەكانيش نوسی: "فۆردۆ تەواو بووە".
هەر ئەمڕۆ دوای هێرشەكە عەباس عێراقچی دەڵێت: "ئەمریكا، وەك ئەندامێكی هەمیشەیی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان، بە هێرشكردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەكانی ئێران، پێشێلكارییەكی مەترسیداری پەیماننامەی نەتەوەیەكگرتووەكان، یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی بڵاونەكردنەوەی چەكی ئەتۆمیی ئەنجامداوە".
"رووداوەكانی ئەم بەیانییە جێگەی تووڕەیی و شەرمەزارییەكی گەورەن و لێكەوتەی هەمیشەییان دەبێت، پێویستە هەر یەكێك و هەموو ئەندامێكی نەتەوە یەكگرتووەكان هەست بە مەترسیی ئەم رەفتارە بكەن، عیراقچی وایوت.
عێراقچی ئاماژەی بە مافی وەڵامدانەوەی وڵاتەكەی كرد و رایدەگەیەنێت: "بەپێی پەیماننامەی نەتەوەیەكگرتووەكان و ئەو بڕگانەی كە رێگە بە وەڵامدانەوەیەكی رەوا دەدەن لە چوارچێوەی بەرگری لە خۆكردندا، ئێران مافی هەموو بژاردەكان بۆ خۆی دەپارێزێت بۆ بەرگریكردن لە سەروەری و بەرژەوەندی و گەلەكەی."
دۆناڵد ترەمپ لەدوای هێرشەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ رایگەیاند: "بە فڕۆكەی جەنگی و مووشەكەوە هێرشیان كردووەتە سەر بنكەی ئەتۆمیی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهانی ئێران".
PUKMEDIA/ئاژانسەكان
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

