ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی بڕیار لەسەر چارەنووسی مووچە دەدات
عیراق 11:00 AM - 2025-06-19
PUKMEDIA
دادگای باڵای فیدراڵی عیراق
ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بۆ بڕیاردان لەسەر سكاڵای ژمارەیەك فەرمانبەر، لەبارەی راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كۆدەبێتەوە و ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتیش دەڵێت: "پێدەچێت بڕیارەكە لە بەرژەوەندی مووچەخۆران بێت".
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتی بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەپێی ئەو زانیاریانەی لە یەكێك لە دادوەرانی دادگای باڵای فیدراڵی عیراقەوە وەرمگرتووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ 19-6-2025، دادگاكە بۆ بڕیاردان لەسەر سكاڵای ژمارەیەك فەرمانبەر، لەبارەی راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كۆدەبێتەوە".
"دادگای باڵای فیدراڵی عیراق لە سكاڵای ژمارە 224 و یەكخراو لە 269 لە 2023 بڕیاری داوە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، بۆیە ئاسان نییە پێچەوانەی بڕیاری خۆی بڕیار بدات و پێدەچێت بڕیارەكەی لە بەرژەوەندی مووچەخۆران بێت" چرۆ حەمەشەریف وادەڵێت.
ئەمەش لە كاتێكدایە، رۆژی 1ی6ی2025، فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە دادگای باڵای فیدراڵی عیراق سكاڵایان دژی پێنەدانی مووچەكانیان تۆماركرد و داوایان كرد خەرجكردنی مووچە لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا بەردەوامبێت و دادگاكە فەرمانی وەلائی دەربكات و وەزارەتی دارایی عیراق پابەند بكات بە جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی كە تێیدا هەریەك لەسەرۆكوەزیرانی عیراق و سەرۆكوەزیران هەرێمی كوردستان پابەند دەكات مووچەی سەرجەم فەرمانبەران تەوتین بكرێت، لە وەڵامدا دادگای فیدڕاڵیش رایگەیاند:"لە نزیكترین كاتدا بڕیار لەبارەی داواكارییەكەوە دەدەین".
سكاڵاكەی فەرمانبەرانی هەرێم كە بە ژمارە (104/ فیدراڵی/2025) تۆماركراوە، پشت بەستە بە بڕیاری دادگای فیدراڵی بە ژمارە 224 و یەكخراو بە ژمارە 269ـی فیدراڵی 2023 لە 21ی2ی2024.
وەزارەتی دارایی عیراق، رۆژی 28ی5ی 2025، حكومەتی هەرێمی كوردستانی ئاگادار كردەوە لەوەی چیدیكە ناتوانێت لە ناردنی پارەی مووچە بەردەوام بێت، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گێڕایەوە كە هەرێم بڕی پشكی دیاریكراوی خۆی لە یاسای بودجە تێپەڕاندووە، لە بەرامبەریشدا، فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی 1ی6ی2025، لە دادگای فیدڕاڵی سكاڵایان تۆماركرد و داوایان كرد خەرجكردنی مووچە لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا بەردەوام بێت و دادگای فیدڕاڵی فەرمانی وەلائی دەربكات و وەزارەتی دارایی عیراق پابەند بكات بە جێبەجێكردنی بڕیارەی دادگا و ناردنی مووچە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

