چوار دەوڵەت لەسەر "هێڵى تەلەفۆن" لە هەوڵى راگرتنی شەڕدان
جیهان 10:41 AM - 2025-06-15
ئاژانسەکان
ئاڵاى ئیسرائیل و ئێران
روسیا و ئەمریکا، سعودیە و تورکیا، لە دوێنێوە
لە سەرهێڵی تەلەفۆن و بە دیپلۆماس-یش کار بۆ راگرتنی و خاوکردنەوەی شەڕ و گرژییەکانی
نیوان تاران و تەلئەبیب دەکەن و لە سەر ئاستی باڵا و کەسی یەکەم جوڵەی دیپلۆماسیان
دەستپێکردوە، تاوەکو جووڵەی شەڕ و سەربازی رابگرن و نیەتی نیوەندگیرییان راگەیاندووە.
جەڕەسی تەلەفۆنەکەی ترەمپ
ئێوارەی دوێنێ 14ى 6ى 2025 جەڕەسی تەلەفۆنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لێیدا و پەیوەندییەکە لەلایەن هاوتا روسیەکەیەوە ڤلادیمیێر پوتن سەرۆکی روسیاوە بوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کرملن لەزاری یوری ئوشاکۆڤ یاریدەدەری سەرۆک کۆماری روسیا ئاشکرایکرد، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان سەرۆک ڤلادیمیێر پوتن و سەرۆک دۆناڵد ترەمپ-دا باسی بارودۆخی نێوان ئێران و ئیسرائیل کراوە.
یوری ئوشاکۆڤ یاریدەدەری سەرۆک کۆماری روسیا دەڵێت: "سەرۆک پوتن لە وتووێژی لەگەڵ سەرۆک ترەمپ ئیدانەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران كرد و دۆناڵد ترەمپ دۆخی دەوروبەری ئیسرائیل و ئێرانی بە لە رادەبەدەر نیگەرانکەر وەسفکردووە".
"سەرۆک پوتن ئامادەیی روسیای بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران بۆ سەرۆکی ئەمریکا دەربڕی" ئوشاکۆڤ وایوت.
جارێکی دیکە جەڕەسى تەلەفۆنی ترەمپ لێیدا
هەر شەوی رابردوو جارێکى دیکە زەنگی تەلەفۆنەکەی سەرۆکی ئەمریکا لێیدا و پەیوەندییەکە لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆگان-ەوە بوو، ئەویش ئامادەیی ئەنکەرەی بۆ نیوەندگیری راگەیاند.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی دوێنێ شەو میدیای تورکیا ئاشکرایکردوە، ئەردۆگان پاڵپشتیی تورکیاى دەربڕیوە بۆ دانوستانی ئەتۆمی واشنتۆن و تاران و بە پێویستی زانیوە کە دانوستانەکان بەردەوام بن، بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و رایگەیاندووە: "ئەنکەرە ئامادەیە هەموو هەنگاوێک بۆ ئەو ئامانجە بنێت، تاوەکو رێ لە پەرەسەندنی گرژییەكان لە ناوچەکە بگیرێت".
پەیوەندی تەلەفۆنی پزیشکیان و شازادە سەلمان
محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە لەمیانەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران، سەركۆنەی هێرەشەكانی ئیسرائیلی بۆ سەر ئەو وڵاتەكرد و رایگەیاند، بەكارهێنانی هێز بۆ یەكلاییكردنەوەی ناكۆكییەكان رەتدەكەینەوە.
ئەمجارە جەڕەسی تەلەفۆنەکەی مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، لێیدا و پەیوەندییەکەش لەلایەن محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودییە و سەرۆك وەزیرانەوە بوو.
ئاژانسی رۆژنامەوانی سعودیە (SPA) لە راگەیەندراوێكدا هەندێک وردەکاری پەیوەندییەکەی بڵاوكردەوە، کە شازادە سەلمان جەختییکردەوە، وڵاتەكەی بەكارهێنانی هێز بۆ چارەسەری ناكۆكییەكان رەتدەكاتەوە و گفتوگۆ وەك بنەمایەك بۆ چارەسەری ناكۆكییەكان بەپێویست دەزانێت و دەڵێت: "ئەو هێرشانە چارەسەری قەیرانەكەیان پەكخستوە و بەربەستن لەبەردەم چارەسەری دیپلۆماسیدا".
بڕیاربوو، ئەمڕۆ یەکشەممە 15ى 6ى 2025 خولێکی دیکەی دانیشتنی وەفدی تاران و واشنتۆن لە مەسقەت پایتەختی عوممان بەڕێوەبچێت لە بارەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران، بەڵام بەهۆی گرژییەکانی تاران و تەلئەبیبەوە راگیران، ئەمریکاش لەزاری دۆناڵد ترەمپەوە رایگەیاند:" دەرگای گفتوگۆ و دانوستان لەبەردەم تاران دا کراوەیە و هەرکاتیک ویستی دانیشتنەکان دەستپێدەکەنەوە".
PUKMEDIA \ ئاژانسەکان
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

