عیراق داوای کۆبوونەوەی خێرا لەئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات
عیراق 01:13 PM - 2025-06-13
رویتەرز
دیمەنی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئیران
حكومه‌تی عیراق سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ده‌كات و رایدەگەیەنێت:" نابێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تەماشاکەر بێت"، هاوکات داوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات.
باسم عه‌وادی وتەبێژی حکومەتی عیراق ئەمڕۆ هەینی 13ی6ی2025 له راگه‌یه‌ندراوێكدا بەناوی حكومه‌تی عیراقەوە بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سه‌ر خاكی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات و دەڵێت:"ئه‌م ده‌ستدرێژییه پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بەڵێننامەی نهتهویهكگرتووهكانه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دروستده‌كات، به‌تایبه‌تی كه له ماوه‌ی دانوستانه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران‌دا رویدا".
"نابێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك ته‌ماشاكه‌ری ئه‌م پێشێلكارییه ئاشكرایه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بمێنێته‌وه،" وتەبێژی حکومەتی عێراق وادەڵێت.
باسم عەوادی بەناوی حکومەتی عیراقەوە تەئکیدیکردەوە لێدوانی سه‌ركۆنه‌كردن به‌س نییه، هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت وه‌ربگێڕدرێته سه‌ر هه‌نگاوی پراکتیکی و رێگریکردن و رایدەگەیەنێت:"حكومه‌تی عیراق داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات ده‌ستبه‌جێ كۆببێته‌وه و رێوشوێنی یه‌كلاكه‌ره‌وه بگرێته‌به‌ر بۆ راگرتنی ئه‌م ده‌ستدرێژییه و دڵنیابوون له دووبارهنهبوونهوهیی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆمه‌ندی سیسته‌می یاسایی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌گه‌ر میكانیزمه‌كانی ئێستا توانای جێبه‌جێكردنی ئه‌م رۆڵه‌یان هه‌بێت".
"كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت به‌شداری گفتوگۆیه‌كی جددی بكات بۆ دۆزینه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی جێگیره‌وه كه لێپرسینه‌وه مسۆگه‌ر بكات و دادپه‌روه‌ری جێبه‌جێ بكات و ئاشتی جیهانی بپارێزێت".باسم عه‌وادی وا ده‌ڵێت
دەشڵێت:"حكومه‌تی عیراق پابه‌ندبونی بێوچانی خۆی به پره‌نسیپه‌كانی سه‌روه‌ری و به‌كارنه‌هێنانی هێز و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان به‌ڕێگه‌ی ئاشتیانه دپاتدهكاتهوه، هه‌روه‌ها هاوسۆزی خۆی له‌گه‌ڵ گه‌لی ئێران و هه‌موو ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه ده‌رده‌بڕێت، كه باوه‌ڕیان به نه‌زمێكی نێوده‌وڵه‌تی دادپه‌روه‌رانه هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن لهڕێساكان نه‌ك پێشێلكردنیان و له‌سه‌ر سه‌روه‌ری یاسا و لۆژیكی جه‌نگه‌ڵ هه‌نگاو ده‌نێن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

