ترەمپ: کارمەندەکانمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکشێنینەوە
جیهان 08:55 AM - 2025-06-12
AFP
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت: ئیدارەکەی
دەست بە کشانەوەی کارمەندانی وڵاتەکەی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەکات،وەزارەتی
دەرەوەی ئەو وڵاتەش داوا لە هاووڵاتییەکانی دەکات:" گەشت بۆ عیراق
نەکەن".
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە میانی بەشداریکردنی لە ئاهەنگێکی
میوزیک لە سەنتەری کیندی لە واشنتن، رایگەیاند:" کارمەندەکانمان لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکشێنینەوە، چونکە پێدەچێت شوێنێکی مەترسیدار بێت".
ئەم لێدوانەی ترەمپ دوای ئەوە دێت، کە
بەرپرسانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە کردبوو بەشێک لە کارمەندانی وڵاتەکەیان لە
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەکشێننەوە.
لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاستی
هۆشداریی گەشتکردنی بۆ عیراق دەرکرد و داوای لە هاووڵاتییەکانی کرد گەشت بۆ ئەو
وڵاتە نەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە:
"بەهۆی نائارامیی و توانای سنوورداری حکومەتی ئەمریکا بۆ پێشکەشکردنی
خزمەتگوزاریی فریاگوزاری بە هاووڵاتییان،داوا دەکەین هاووڵاتیانمان گەشت
بۆ عیراق نەکەن."
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

