نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان: هەرێم و بەغدا كێشەكانیان بەگفتوگۆ چارەسەر بكەن
عیراق 06:09 PM - 2025-06-10
UN
محەمەد حەسان نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان دانیشتنی خۆی سەبارەت بە دۆخی عیراق دەستپێكرد و نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانیش لە عیراق لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی عیراق دەڵێت: "پێویستە هەرێم و بەغدا كێشەكانیان بە گفتوگۆ چارەسەر بكەن".
ئەمڕۆ 10ی6ی 2025، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان لەبارەی دۆخی عیراقەوە دانیشتنی خۆی ئەنجامداو لە میانی كۆبوونەوەكەدا محەمەد حەسان نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق رایگەیاند: "پێویستە یەكسانی و دادپەروەری لە عیراق جێبەجێبكرێت، هەروەها پێویستە كاربكرێت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان، كە تائێستا زیاتر لە 100 هەزار ئێزدی لە كەمپەكاندان، جگەلەوەی ژمارەیەكیان بێسەروشوێنن".
راشیگەیاند: "كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق پابەندە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد كە بڕیارە لە مانگی 11ی ئەمساڵدا ئەنجامبدرێت، هەروەها ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنەكە كراوە".
ئەوەشی خستەڕوو: "زیاتر لە 800 هاووڵاتی عیراقی لە باكووری رۆژهەڵاتی سوریاوە گەڕاونەتەوە عیراق، پێویستە پشتیوانی ئەو پڕۆسەیە بكرێت، چونكە گرنگە عیراقییەكان لەخاكی خۆیاندا بژین".
نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عیراق لەبارەی كێشەكانی نێوان عیراق و هەرێمی كوردستانیش وتی: "پێویستە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێن، لەگەڵ ئەوەشدا لە پڕۆسەی ئاشتی نێوان توركیا و پەكەكەدا عیراق رۆڵی باشی گێڕاوە و هاوكارییەكی باشی لوبنان، غەززە و سوریاشی كردووە، كە ئامانج لێی گەڕانەوەی ئارامییە بۆ ناوچەكە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

