ئەمریكا هێزەكانی لە سووریا دەكشێنێتەوە
جیهان 11:49 AM - 2025-06-03
شفق نیوز
هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا
نێردەی نوێی ئەمەریكا بۆ سووریا رایگەیاند: "كە ئەمەریكا دەستی بە كەمكردنەوەی سەربازی وڵاتەكەی لە سووریا كردووە و دەیەوێت تەنها یەك بنكەی سەربازی لە سووریادا بهێڵیتەوە".
تۆماس باراك نێردەی نوێی ئەمەریكا بۆ سووریا ، لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی NTV ی توركی رایگەیاند: "ئەمریكا ژمارەی بنكەكانی لە هەشت بنكەوە بۆ پێنج بنكە كەمكردووەتەوە و پێدەچێت تەنها یەك بنكە لەو وڵاتە بهێڵینەوە".
هاوكات روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند: "كە هێزەكانی ئەمەریكا لەناكاو لە دوو بنكەی سەربازی سەرەكی لە پارێزگای دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا كشاونەتەوە و ئەمەش یەكێكە لە گرنگترین گۆڕانكارییە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە باكوری رۆژهەڵاتی سووریا".
راشیگەیاندووە: "كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سووریا لە رۆژی 18 ی ئایارەوە دەستیپێكردووە و لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا پڕۆسەكە خێراتر بووە و ئۆتۆمبێلی سەربازی ئەمەریكیی، كە زرێپۆش و كەلوپەلی لۆجیستی لەخۆدەگرێت بینراون كە كێڵگەی نەوتی عومەر و كێڵگەی گازی كۆنۆكۆ بەجێدەهێڵن و هەردووكیان شوێنی ستراتیژین لە ژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سووریای دیموكرات كە ئەمەریكا پشتیوانی دەكات".
روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشكردووە: "بنكەی نەوتی ئەمەریكا لە كێڵگەی نەوتی عومەر گەورەترین بنكە بوو لە سووریا و كشانەوەی هێزەكە لە كاتێكدایە كە فڕۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە رابەرایەتی ئەمەریكا گەشتی چڕی دەكەن، پاش كشانەوە، هێزە تایبەتەكان بڵاوەیان پێكرد".
راشیگەیاندووە: "هەرچەندە ئەمریكا لەو شوێنانە بەتەواوەتی نەكشاوەتەوە، بەڵام بە یەكێك لە گرنگترین ئۆپەراسیۆنەكانی گۆڕینی شوێنی هێزەكانی ئەمەریكا لە ناوچەكە دادەنرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

