ئاسیاسێڵ توانای هاوبەشی لەبواری پەیوەندیکردن لەعیراق فراوانتر دەکات
کوردستان 09:46 PM - 2025-06-02
راگەیاندنی ئاسیاسێڵ
کۆمپانیای China Mobile International و ئاسیاسێڵ
کۆمپانیای China Mobile International و ئاسیاسێڵ هاوبەشی دەکەن بۆ بەرفراوانکردنی خزمەتگوزارییەکان و تواناکانی پەیوەندیکردن لە عیراق.
لە بەرواری 2ـی حوزەیرانی 2025، کۆمپانیای China Mobile International "CMI" ـی سنوردار و ئاسیاسێڵ یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان "MoU" ئیمزاکرد، بە مەبەستی هاوبەشیکردن لە دابینکردنی پەیوەندیی گشتگیر و چارەسەرە دیجیتاڵیەکان لە بازاڕی عیراقیدا، بە تایبەتیش لە پرسی پەیوەست بە کاراکردنی گەشەی "B2B" و خزمەتگوزاریی کۆمپانیاکاندا. ئەم هەوڵە هاوبەشە دەبێتە هۆی بەرفراوانکردنی وەرچەرخانی دیجیتاڵی لە عیراق.
ئەم هاوبەشیکردنە سەرنج دەخاتە سەر بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بە سوودوەرگرتن لە پسپۆڕی کۆمپانیای "CMI" لە بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنە تەکنەلۆجییەکان لە کەرتە جیاوازەکاندا، کە پاڵپشتیکراوە بە نموونەی ڕاستەقینەی بەکارهێنراو. بە ئاوێتەکردنی سەرچاوەکان و شارەزاییان، هەردوو کۆمپانیاکە ئامانجیان بەهێزکردنی بوارە بازرگانییەکانە لە عێراق لەڕێگەی خستنەڕووی چارەسەری باوەڕپێکراو و تایبەتمەند و کارایی بەرزەوە، کە دەبنە پاڵنەری گەشەکردن و کارامەیی زیاتر.
بەڕێز ئەلێکس لی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای China Mobile International لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند: "کۆمپانیای "CMI" بە خۆشحاڵییەوە کار لەگەڵ ئاسیاسێڵ دەکات بۆ هێنانەکایەی دەرفەتی نوێ لە عیراق.
دیدگای هاوبەشمان بۆ بنیاتنانی جیهانێکی دیجیتاڵی پێکەوەبەستراو، بە تەواوی هاوتەریبە لەگەڵ تواناکانی ئەم بازاڕەدا. ئەم هاوبەشییە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونمانە بە باشترکردنی پەیوەندی و ئاڕاستەکردنی وەرچەرخانی دیجیتاڵی و تواناسازی بازرگانی بەرەو پێشەنگایەتیکردنی جیهانی دیجیتاڵی."
عامر سونناع بەڕێوەبەری جێبەجێکار و بەڕێوەبەری کارگێڕیی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند: "ئەم هاوبەشییە خاڵی وەرچەرخانە لە گەشتی وەرچەرخانی دیجیتاڵی لە عێراقدا". هەروەها ئاماژەیدا بە: "شانازی دەکەین بە هاوبەشیکردن لەگەڵ کۆمپانیای "CMI"، ئەم هاوبەشیکردنە نیشاندەری پابەندبوونمانە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پەیوەندیی لە ئاستی جیهانیدا و هەروەها چارەسەری تەکنەلۆژی کە پێداویستییە گەشەسەندووەکانی کارە بازرگانییەکان لە ناوچەکە دابیندەکات."
لەڕێگەی ئەم هاوبەشییەوە، کۆمپانیای "CMI" و ئاسیاسێل جەخت لەسەر پابەندبوونیان بە پێشخستنی ڕەوڕەوەی وەرچەرخانی دیجیتاڵی دەکەنەوە بە سوودوەرگرتن لە سەرمایەی شارەزایی هاوبەشی هەردوولا لە خزمەتگوزاریی کۆمپانیاکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و تەکنەلۆژیا پێشکەتووەکاندا. هاوکات هەردوو کۆمپانیا هەوڵدەدەن پێکەوە کەرەستە و ژێرخانی گونجاو بۆ بازاڕی عیراقی دابینبکەن کە پێویستن بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە جیهانێکی تەواو پێکەوەبەستراودا و کار بۆ هاندانی داهێنان و گەشەی بەردەوام لە پیشەسازییە سەرەکییەکاندا بکەن.
دەربارەی ئاسیاسێڵ:
ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژمارهى بهشدرابووانی نزیکەی 20 مليۆنە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەمین کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عیراق و یەکەمین کۆمپانیاشە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت.
ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی +4G بە کواڵیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات و تۆڕەکەشى زیاتر 06.99٪ ـى دانيشتوانى عێراق دهگرێتهوه، ئهمهش وا دهكات كه تۆڕهكهى ببێته بەربڵاوترین تۆڕى مۆبايل بە فراوانترین رووماڵەوە لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عیراق.
ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە باشترین دابینکاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کواڵیتی لە عیراق دابیندەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

