خوێندكارێكی زانكۆی گه‌رمیان سێهه‌می جیهانه
کوردستان 10:44 AM - 2025-05-31
راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی
ره‌سوڵ له‌تیف عه‌بدولڕه‌حمان
خوێندكارێكی زانكۆی گه‌رمیان لهپێشبڕكێیهك له‌سه‌ر ئاستی جیهان پله‌ی سێهه‌می به‌ده‌ستهێنا.
ره‌سوڵ له‌تیف عه‌بدولڕه‌حمان خوێندكاری چالاكی ئه‌كادیمیای هواوی له زانكۆی گه‌رمیان، به‌نوێنه‌رایه‌تی كوردستان و عیراق و وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست؛ به‌شداری له‌پێشبڕكێی ساڵانه‌ی هواوی (Huawei ICT Competition 2025) له وڵاتی چین كرد‌و پله‌ی سێهه‌می له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ده‌ستهێنا.
ره‌سوڵ له‌تیف به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی تراكی كلاود (Cloud Track)ی كردبوو، كه پێكدێت له ته‌كنه‌لۆجیاكانی (Artificial Intelligence, Cloud Computing and Big Data)، تاقیكردنه‌وه‌كه به‌شێوه‌ی پراكتیكی بوو، كه بۆ ماوه‌ی (8) سه‌عات به‌رده‌وام بوو.
به‌شداربووان له (120) تیم پێكهاتبوون، كه له (40) وڵاتی جیهانه‌وه گه‌یشتبوونه ئاستی گلۆباڵ له وڵاتی چین.
پێشبڕكێکه له‌ڕۆژی (20 بۆ 24ـی ئایاری 2025) به‌ڕێوه‌چوو، ره‌سوڵ له‌تیف كه خوێندكاری قۆناغی چواره‌مه له‌به‌شی زانستی كۆمپیوته‌ری كۆلێجی زانستی زانكۆی گه‌رمیان، له‌چوارچێوه‌ی تیمێكدا كه پێكهاتبوون لهخوێندكارێكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستایه‌كی زانكۆی كۆیه، توانیان ببنه براوه‌ی خه‌ڵاتی سێیه‌م.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

