فراكسیۆنه كوردستانییهكان داوا لهسودانی دهكهن مووچه بۆ ههرێم بنێرێت
ئابوری 06:46 PM - 2025-05-29
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەران
فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەبارەی نوسراوەكەی وەزارەتی داراییەوە راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنن: "دژی هەر نوسرا و بڕیارێك دەوەستینەوە كە شكۆی تاكی كورد بكاتە ئامانج و سیاسەتی جیاكاری جێبەجێ بكات"، دەشڵێن: "مووچە منەت نییە، بەڵكو مافە و لە دەستووری عیراقدا جێگیر كراوە، بۆیە دواخستن و راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە سزایەكی بە كۆمەڵ لە قەڵەم دەدەین".
فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەپاش كۆبوونەوەیان لەبارەی نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی كە بڕیاری راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی لە مانگی ئایارەوە راگەیاندووە، راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە كە كۆپییەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە ئاماژە بەوە دەكات: "هەواڵەكە بۆ ئێمە شۆكێكی گەورە بوو كە لەم بەرە جەژنانەدا بێ گوێدانە بارودۆخی مووچەخۆرانی هەرێم نووسراوێكی لەو شێوەیە لەلایەن دارایی عیراقەوە بكرێت كە بە بۆچوونی ئێمە بارو دۆخەكە گەیشتووەتە ئاستی برسی كردن و دژایەتی كردنی خەڵكی هەرێمی كوردستان".
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە: "ئەم بریارەی وەزارەتی دارایی پەیڕەوكردنی سیاسەتێكە كە دژ بە دەستووری عیراقە، كە تەئكید لە پاراستنی كەرامەتی هاووڵاتیان دەكاتەوە لە هەر بارودۆخێكدا بێت، كە ئەمەش لە ماددەی 37/یەكەم/أ دا هاتووە، هەروەها بە هەموو شێوەیەك دژی هەر نوسرا و بڕیارێك دەوەستینەوە كە شكۆی تاكی كورد بكاتە ئامانج و سیاسەتی جیاكاری جێبەجێ بكات".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "پێویستە دارایی عیراق رەچاوی بڕگەكانی ماددەی 14 ی دەستووری عیراق بكات كە زامنی مافی یەكسانی و داد پەروەریی لەنێوان هاووڵاتیانی عیراقدا دەستەبەر كردووە، ئێمەش لە روانگەی ویژدانی نیشتمانی و ئەركی مرۆیی و بەرپرسیارێتی ئەخلاقی ئەمڕۆ بەڕەسمی داوامان لە بەرێز محەمە شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق كرد كە بەپەلە دەستوەردان بكات و مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، هەروەها بە هیچ جۆرێك مافی هاووڵاتیان نە بەسترێتەوە بەهیچ ناكۆكییەكی سیاسی و تەكنیكییەوە، چونكە مووچە منەت نییە، بەڵكو مافە و لە دەستووری عیراقدا جێگیر كراوە".
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: "دواخستن و راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە سزایەكی بە كۆمەڵ لە قەڵەم دەدەین، چونكە دواجار تەنها مووچەخۆران باجەكەی دەدەن، لەم روانگەیەشەوە داوا دەكەین كە كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم بە یەكجاری چارەسەر بكرێت، هاوكات هەڵوێستی ئێمەش وەك فراكسیۆنە كوردستانییەكان بەندە بە وەڵامدانەوەی بەڕێز سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە، بۆ گرتنەبەری هەنگاوی دیكە كە لەگەڵ ئەو گرفنتانەدا بگونجێت كە مووچەخۆرانی هەرێم هەیانە".
فراكسۆنە كوردستانییەكان لە كۆتایی راگەیەندراوەكەیاندا داوا لە فەخامەتی سەرۆك كۆمار و وەزیرە كوردەكان لە حكومەتی فیدراڵی دەكەن كە هەڵوێستی روون و راشكاوی خۆیان ئاشكرا بكەن سەبارەت بەو بڕیارەی دژی مووچەخۆران دراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

