مووچەی سەرۆكایەتییەكان و 10 وەزارەت و دەزگا دابەش دەكرێت
کوردستان 09:52 AM - 2025-05-18
PUKMEDIA
دیناری عیراقی
ئەمڕۆ یەك شەممە، سێ سەرۆكایەتییەكە و 10 وەزارەت و دەزگا مووچەی مانگی نیسان وەردەگرن و هەر ئەمڕۆش كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچە بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ 18-5-2025، هەریەك لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، كارەبا، ئەوقاف و كار و باری ئاینی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی هەرێم، پێشمەرگە (دیوان، لیواكان)، یەكەی 70 و 80، ب. پۆلیسی دام و دەزگا نەوتییەكان، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاكەوتن، مووچە وەردەگرن.
ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژی 13ی5ی2025، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوكردەوە، بەپێی خشتەكە رۆژی 14-5-2025، دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان كرا و ئەمڕۆش كۆتایی بەدابەشكردنەكەی دێت".
هاوكات هەر رۆژی 13ی5ی2025 دارایی عیراق بۆ مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم، بڕی (959,514,000,000) نۆ سەد و پەنجا و نۆ ملیار و پێنج سەد و چواردە ملیۆن دیناری وەك شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خستە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لەلقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق.
PUKMEDIA
خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان ...
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

