كەمئاوی هەڕەشە دەكات و بەغداش لەدەرگای ئەنكەرە و تاران دەدات
عیراق 03:19 PM - 2025-05-13
ئەرشیفی PUKMEDIA
وشكەساڵی و كەمئاوی
ئەمساڵ رێژەی بارانبارین لە عیراق و هەرێمی كوردستان وەك پێویست نەبوو، مەترسی وشكەساڵی و كەمئاوی لەبەردەم دەرگای عیراقدایە و بەغدا ناچار دەكات لە دەرگای دراوسێكانی بدات و مەلەفی ئاو و رێژەی بەردانەوەی سەرچاوەكانیان لەگەڵدا باس بكات، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاویش ئاشكرای دەكات: "بۆ مەلەفی ئاو وەفدێكی باڵا بە وەڵامی ئەرێنیەوە لە ئەنقەرە گەڕاوەتەوە و بڕیاریشە سەرانی تاران بكات".
سەرباری وشكەساڵێ و بێبارانی، هێشتا رێژەی بەفیڕۆدانی ئاو لە عیراق لەسەر ئاستی جیهان زۆر بەرزە، بەجۆرێك لە هەندیك ناوچە 700 لیتر ئاو لە رۆژێكدا بەكاردێت.
غەزوان عەبدولئەمیر سەهلانی بەڕێوەبەری دەستەی كارپێكردنی پرۆژەكانی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق رایدەگەیەنێت: "دۆخی ئاوی عەمباركراو مەترسیدارە و هاووڵاتیان لە عیراقیش لە بەفیڕۆدانی ئاودا لەسەر ئاستی جیهان بەرزترین رێژەیان تۆماركردووە، بۆیە ئاوی عەنباركراوی ئەمساڵ بەراورد بە 2024 و ساڵانی رابردوو مەترسیدارە".
"رێژەی بەفیڕۆدانی ئاوی خواردنەوە لەتەواوی عیراقدا ئێجگار بەرزە و رێژەی بەكارهێنانی ئاسایی رۆژانە تێدەپەڕێنێت، كە رۆژانەی هەر تاكێك بۆ ناوچە گوندنشینەكان 135 لیترە، بۆ قەزا و ناحیەكانیش 200 لیترە، بۆ ناوەندی شارەكان دەگاتە 240 لیتر، بەڵام لە هەندێك شوێنی عیراق بەكارهێنانی ئاو بەرزترین رێژەی ستانداردی جیهانی تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە 700 لیتر لە رۆژێكدا" غەزوان سەهلانی وادەڵێت.
لەماوەی رابردوودا وەفێكی باڵای وەزارەتی سەرچاوەكانی عیراق بە مەلەفی ئاوەوە سەردانی ئەنقەرەی كرد، بڕیاشە هەمان مەلەف بباتە تاران.
عەون زیاب وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق دەڵێت: "ئەنقەرە وەڵامی ئەرێنی وەفدەكەی داوەتە بۆ دابینكردنی ئاو بۆ وەرزی هاوینی ئەمساڵ و چاوەڕوانین بەڵێنەكانیان ببەنەسەر، بەمنزیكانەش بۆهەمان مەلەف پەیوەندی راستەخۆ بە تارانەوە دەكەین".
"وەفدەكە داوا لە ئێران دەكات ئاوی رووباری كارون بەربدەنەوە، هەرچەندە ئێستا لە ئێرانەوە بەتایبەت لە رووباری سیروانەوە بڕێكی باشی ئاو دێت كە سەرچاوەی ئاوی بەنداوی دەربەندیخانە" . وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق وایوت.
PUKMEDIA
سەرچاوە: رۆژنامەی سەباح، ئاژانسی هەواڵی عیراق
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

