وەزیری پێشمەرگە: زیاتر لە 65 هەزار پێشمەرگە زەوی وەردەگرن
کوردستان 05:53 PM - 2025-05-09
تایبەت
وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ لیژنە هاوبەشەکە
لیژنەی هاوبەشی زەوی لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی
شارەوانی سەردانی وەزیری پێشمەرگەیان کرد و دوایین راپۆرتی کاروبارەکانی پێدانی زەوییان
بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و وەزیری پێشمەرگە گەیاند.
لەو کۆبوونەوەیەدا شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی
هەرێمی کوردستان وێڕای بەخێرهاتنی ئەندامانی لیژنە هاوبەشەکە، دەستخۆشی لێکردن لەبەرامبەر
هەوڵ و ماندووبوونیان لە وردبینی و بەجێگەیاندنی کاروبارەکانی پێدانی زەوی بە پێشمەرگە،
کە تائێستا 9 هەزارپێشمەرگە سوودمەند بوون و لە قۆناغەکانی داهاتووشدا ڕێژەکە بەرز
دەبێتەوە، بەشێوەیەکی گشتی 65 هەزار و 667 پێشمەرگە بە حەوت قۆناغ سوودمەند دەبن لە پێدانی زەوی لە
ناوچەکانی نیشتەجێبوون.
وەزیری پێشمەرگە راشگەیاند: "ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە
بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، دەتوانرێت لە ئایندەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان
هاوکاری زیاتر پێشکەش بە پێشمەرگە بکات تاکو ئەو زەوییانەی وەریانگرتووە بیکەن بە یەکەی
نیشتەجێبوون، ئەمەش هاوکار و پاڵپشتییەکی گەورەیە بۆ پێشمەرگەی کوردستان".
هاوکات وەزیری پێشمەرگە رێزلێنانی بەخشی بە ئەندامانی لیژنە
هاوبەشەکەو هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن لە کارەکانیان و ئەو خزمەتەی دەیگەیەنن
بە وەزارەتی پێشمەرگە و هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

