زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی600 هەلی کار رادەگەیەنێت
کوردستان 07:17 PM - 2025-05-04
زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى
پێشانگای ههلی كارو تۆڕبهندی سلێمانی
زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی بە هاوکاری رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت 600 هەلی کاری لە یەکەمین پێشانگای ههلی كار و تۆڕبهندی سلێمانی راگەیاند.
رۆژی 4ی ئایاری 2025 یەکەمین پێشانگای ههلی كار و تۆڕبهندی سلێمانی لەژێر دروشمی (داهاتووت مسۆگەر بکە) بە سەرپەرشتی پ.د.هوشیار عەبدوڵڵا سهرۆكی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی و بە ئامادەبوونی وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی و بە سپۆنسەری دەزگای میدیایی کوردسات لە شاری سلێمانی کرایەوە.
ئەم پێشانگایە بە بەشێکی تری هەوڵەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کە لە لایەن سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ILO) و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بە پاڵپشتی دارایی یەکێتی ئەوروپا ئەنجام دەدرێت، 37 كۆمپانیای جۆراو جۆر بهشداریان كردووه و تونراوه 600 ههلی كار لە بوارە جیاوازەکاندا بۆ خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆکان لە پێشەنگاکەدا بخرێتەڕوو.
لەمەراسیمی کردنەوەی پێشانگاکە ژمارهیهكی بهرچاو لە لێپرسراو و نوێنەرانی كۆمپانیا جیاوازەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە دەرچووان و خوێندکاران سەردانیان کرد و تیایدا سیڤی خۆیان پێشکەشی کرد.
له كردنهوهی چالاكییهكهدا پانێلێک بەناونیشانی دەرچوونەوە بەرەو بازاڕی کار، دەرفەتەکان و ئاڵەنگارییەکان سازکرا، بۆ هەریەک لە پ.ی.د. بەختیار عوبێد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران، نەوزاد غەفور سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ئارام ئەنوەر بەڕێوەبەری ھەرێمی سندووقی پشتیوانی پڕۆژەکانی بچووک و مامناوەند لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

