پێشبینی دەكرێت زیانی هەفتانەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت 2% بێت
جیهان 10:11 AM - 2025-04-25
PUKMEDIA
نرخی نەوت
ئەمڕۆ هەینی 25/4/2025، نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، چونكە گرێبەستەكانی نەوتی برێنت و نەوتی خاوی رۆژئاوای تێكساس كەمێك بەرزبوونەوە، بەڵام هێشتا ئەگەری زیانی هەفتانە هەر هەیە.
لە مامەڵەكانی ئەم دواییەدا نرخی نەوت كەمێك بەرزبووەوە، بەشێوەیەك نرخی نەوتی خاوی برێنت 43 سەنت بەرزبووەوە و بە 66.97 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك مامەڵەی پێوەكرا، لە كاتێكدا نرخی نەوتی رۆژئاوای تێكساس ئینتەرمیدیت ئەمریكی 42 سەنت بەرزبووەوە و بە 63.21 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.
سەرەڕای ئەم بەرزبوونەوەیە، شیكەرەوەكان پێشبینی دەكەن نەوتی خاوی برێنت لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا 2% دابەزێت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە رێژەی 2.9% دابەزێت.
ئەم ژمارانەش نیگەرانی وەبەرهێنەران سەبارەت بە زیادبوونی دابینكردنی پێداویستی جیهانی دەردەخات، ئەگەر سزاكانی سەر روسیا و ئێران سووك بكرێن و ببێتە هۆی زۆربوونی خستنەڕووی جیهان كە كاریگەری لەسەر هاوسەنگی نێوان خستنەڕوو و خواست هەیە.
هاوكات پێشبینی دەكرێت كەمكردنەوەی سنووردارییەكانی رۆژئاوا لە ئەگەری نزیكبوونەوە لەگەڵ مۆسكۆ ببێتە هۆی زیادبوونی لێشاوی نەوتی روسیا بۆ بازاڕەكان و فشاری سەر نرخەكان بەهێز دەكات، سەرەڕای ئەوەش، بازاڕەكانی نەوت هێشتا ناجێگیرن، بەهۆی نەبوونی دڵنیایی لە ناكۆكی بازرگانی نێوان چین و ئەمەریكا كە دوو گەورەترین بەكارهێنەری وزەن لە جیهاندا، پێشبینیەكانی خاوبوونەوەی خواست لەسەر سووتەمەنی لەجیهاندا زیاد دەكات، دانوستانەكانی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران هۆكارێكی دیكەی گۆڕینی بازاڕی نەوت. ئەگەر نەوتی ئێران بە شێوەیەكی كاریگەر بگەڕێتەوە بۆ بازاڕ ئەوا بڕێكی زۆر لە نەوتی ئێران بەرهەم دەهێنرێت و دابینكردنی جیهان زیاد دەكات و لەوانەیە ببێتە هۆی دابەزینی زیاتری نرخەكان. ئەم ئەگەرانە وەبەرهێنەران هان دەدەن كە وریا بن و چاودێری ڕەوتی گفتوگۆكان و كاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر هاوسەنگی هەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

