رۆما، تاران و واشنتۆن کۆدەکاتەوە
جیهان 11:30 AM - 2025-04-19
ئاژانسەکان
ئاڵای ئێران و ئەمریکا
ئەمڕۆ رۆما دەبێتە خاڵێ کۆکەرەوەی تاران و واشنتۆن، دووەمین دانیشتنی ناراستەوخۆی نێوان وەفدی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، بەڕێوەدەچێت.
ستیڤ ویتكۆف نوێنەری ئەمریكا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیان و بەر لەدەستپێکردنی كۆبوونەوەكە ستیڤ ویتكۆف رایگەیاند:" هیچ رێككەوتنێك ناكرێت تا ئەوكاتەی تاران پیتاندنی یۆرانیۆم و سیستمی پەرەپێدانی چەك بە تەواوی رانەگرێت"، هاوکات عیراقچیش دەڵێت:" تاران سازش لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكە و دابەزاندنی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم دەكات و نایەوێت چەكی ئەتۆمی بەرهەمبهێنێت، بەڵام داوای هەڵگرتنی سزاكان دەكەین و گفتوگۆ لەسەر دەستبەرداربوونی تەواوەتی لە بەرنامەی ئەتۆمی ناكەین".
خولی یەکەمی دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە رۆژی 12ی ئەم مانگەدا لە مەسقەتی پایتەختی شانشینی عوممان بەڕێوەچوو کە خودی عوممان نێوەندگیر بوو.
بۆ خولی دووەمی کۆبوونەوەکان، رافائیل گروسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بەشدار دەبێت.
لێدوان و راگەیەنراوەکانی هەریەک لە ئەمریکا و ئێران لەدوای خولی یەکەمی دانوستانەکان ئەرێنی بوون، کۆشکی سپی رایگەیاند:"گفتوگۆکان ئەرێنی و بونیادنەر بوون".
لەلایەکی دیکەشەوە، عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بەهەمان شێوە گفتوگۆکانی بە بونیادنەر ناوبرد".
PUKMEDIA/ ئاژانسەکان
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

