زیاتر لە یەک ملیۆن بەڵگەی تاوانی بەعس دەخرێتەڕوو
عیراق 09:05 PM - 2025-04-16
ئاژانسەکان
عەبدولئیلا ئەلنعیلی سەرۆکی دەزگای شەهیدان
دەزگای شەهیدانی عیراق زیاتر لە یەک ملیۆن بەڵگەوە دۆکۆمێنتی لەسەر تاوانەکانی رژێمی بەعس لە عیراق کۆکردووەتەوە کە بەرامبەر بە گەلی عیراق ئەنجامیداون، سەرۆکی دەزگاکەش رایدەگەیەنێت:" ئەو بەڵگەنامانە لە کەربەلا پاێزراون و بڕیارە بخرێنەروو".
عەبدولئیلا ئەلنعیلی سەرۆکی دەزگای شەهیدان، رۆژی چوارشەممە، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی بۆ بەدۆکیۆمێنتکردنی تاوانەکانی بەعس کردەوە و ئیمزایکرد .
بریارە بەڵگەنامەکانی سەردەمی بەعس کە تاوان و پێشێلکارییەکان و تاوانە تیرۆریستەکانی دوای ساڵی 2003 دکیۆمێنت بکرێن، کە بەرامبەر لەگەلی عیراق کراون.
سەرۆکی دەزگای شەهیدان دەڵێت:"حزبی بەعس و داعش دوو دیوی یەک دراون، هەردووکیان تاوانی قێزەونیان بەرامبەر گەلی عیراق ئەنجامداوە، ئەمەش وایکردووە دامەزراوەکە یاسای تایبەت دەربکات کە دادپەروەری بۆ کەسوکاری شەهیدان دابین دەکات".
"ئەو تاوانانەی بەرامبەر گەلی عیراق ئەنجامدراون، سەدان هەزار کوژراو و برینداری بەجێهێشتووە و لێکەوتووەتەوە، ئەمەش وادەکات دەزگای شەهیدان و دامودەزگاکانی دیکەی دەوڵەت کاربکەن بۆ ئەوەی بە زووترین کات دادپەروەری بۆ کەسوکاری قوربانیان دابین بکەن". سەرۆکی دەزگاکە وا دەڵێت.
بەوتەی ئەلنەعیلی :"دامەزراوەکە ئەرشیفێکی گەورەی هەیە کە زیاتر لە یەک ملیۆن بەڵگەنامەی تێدایە لەسەر تاوانەکانی حزبی بەعس و لە شاری کەربەلا پارێزراون ".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

