ساڵەکەی کەرکوک
بیروڕا 11:42 AM - 2025-04-12
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
دوو جار لە مێژووی کوردستان و کەرکوکدا ئەم شارە لە چنگی تەعریب و تەبعیس و تەرحیل رزگار کراوە. چەند جارێکیش لولەی بۆرییە نەوتییەکانی شارەکە کەوتە بەر ئاگری لولەی تفەنگی تۆڵەی شۆرشەکانی کوردستانەوە.
لە شۆرشی ئەیلول و شۆرشی نوێی گەلەکەمان.
لە رزگاری یەکەم : رۆژی 19ی سێی 1991 هێزی پێشمەرگەی کوردستان بێ هیچ هاوکارییەکی بێگانە و هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی کە سەددام و بەعسیان لە کوێت دەرکرد. هاوپەیمانان ئەو کاتە نزیک بوون، لە ناوچەکە و عیراق چاودێر و چاوگێڕ بوون بەڵام هیچ یاریدەی کوردی بێ پشتوپەنایان نەدا، کەرکوک بە باسکی پتەو و هەحقانیی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان ئازادکرا و کەوتە دەست خاوەنەکانییەوە.
لە رزگاری دووەم: رۆژی 10ی نیسانی 2003کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە میانی پرۆسەی ئازادی عیراق کەرکوکیشی لە رژێمی بەعس سەندەوە.
هێزی پێشمەرگە تاقە هێز بوو ،دوای هاوپەیمانان، بەشداری ئەو پرۆسەی کرد. نە سوپای رژێمی عیراقی مابوو و نە ئۆپۆزسێۆنی عیراقیش هیچ ئیراد و ئیرادەی و تەگبیرێکی هەبوو لە دۆسێی رزگاری کەرکوکدا.
ئەنجامی ئەم رزگاری دووەمە ئەوەبوو کەرکوکیش بە ئازادی و دیموکراسیی و حوکمی خۆبەخۆی ژێر سایەی خاوەنە راستەقینەکانی خۆی شادبوو . پارێزگار و ئیدارەی هەڵبژێردراو کەوتە خزمەت و خاوەندارێتی.
رزگاری یەکەمی خۆمانی لە راپەرینی 1991 و رزگاری دووەمیش لە پرۆسەی رزگاری 2003 کە خۆمان لەگەڵ هاوپەیمانان بەشداربووین تیایدا. هەروەها جەندین جار تەقاندن بە بناگوێی بیرەنەوتییەکانی کەرکوک بەڵگەی ئەوەن کورد تاقەت و توانای رزگارکردنی کەرکوکی هەیە بەمەرچێ ئەم تاقەت و توانا خودییە لەگەڵ ئیرادە و هێزی نێودەوڵەتی جۆین بکەین. پێشمەرگە تەنها دە رۆژ ئازادی کەرکوکی لە تەعریب و تەرحیل پاراست. بەڵام بە هاوتەریبی لەگەڵ سیاسەتی نێودەوڵەتی وا بیست و دوو ساڵە لەکەرکوک هەین و شتین و دەستمان دەڕوا و دەستتمان لە رووداوەکان هەیە ، تەنها ماوەی دوای ریفراندۆم و 16ی ئوکتۆبەری2017نەبێت کە بە درێژایی حەوت ساڵی خایاند و موحافیزی بە وەکالەت و بە کەفالەت و بێ کەفائەتی بێ هەڵبژاردن حوکمی کرد و دژی کورد و پێکەوەژیان هەموو هەوڵێکی بۆ تەفرەقە نانەوە دا و ئەزێتی دیموکراسیی و دەستوور و ماددەی 140ی دەستووری دا.
دەرس و دەورەکە ئەوەیە بزوتنەوەی کوردایەتی توانستی رزگاری و راماڵینی هەیە بەمەرجێ خۆی لەگەڵ سیاسەت و ژیری و رێبازی مام جەلالانە بسازێنێ و هەنگاو هەنگاو بچێتە پێشەوە.
ئێستا کەرکوک وایە، خاوەنی خۆیەتی و بە یەکێتی ریزەکانی کوردایەتیش دەوانێ زیاتر بەرەو سەرکەوتن و خاوەندارێتی لە نیشتمانیی خۆی بڕوات.
دەرسەکە وایە ئێمە هەین و هێزین بە مەرجێ هێزی هاوتەریب و شەریک بین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

