چین و ئەمریکا شەڕی باج و ئابووری دەکەن
جیهان 03:06 PM - 2025-04-11
PUKMEDIA
ئاڵای ئەمریکا و چین
پەکین و واشنتۆن شەڕی سەپاندنی باج و جەنگی ئابووری بەرامبەر یەکتر دەکەن، ئەم هەینییە کۆماری گەلی چین ، باجی گومرگی بەسەر کاڵاکانی ئەمریکا بۆ 125٪ بەرز کردەوە.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رێژەی باجی بۆ سەر کاڵای چین بۆ 104% بەرزکردەوە و کۆماری گەلی چینیش رێژەی باجی بەسەر کاڵای ئەمریکی بەرزکردەوە بۆ 125% وەک وەڵامدانەوەی واشنتۆن و باجە گومرگیەکان ئەو وڵاتە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رۆژی 9-4-2025 ئاشکرایکرد بۆ ماوەی 90 رۆژ باجە سەپێندراوەکەی لەسەر 75 دەوڵەت هەڵدەگرێت، بەوتەی سەرۆکی ئەمریکا ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە کە هیچ وەڵامێکی تەعریفە گومرگییەکانی وواشنتۆنیان نەداوەتەوە.
دوو رۆژ دوای ئەو هەڵوێستەی ئەمریکا، پەکین نەک بێدەنگی هەڵنەبژارد بەڵکو ئەمڕۆ 11-4 رێژەی باجی سەرکاڵای هاوردەکراوی ئەمریکای بۆ 125% بەرزکردەوە.
دۆناڵد ترەمپ لە بەرامبەردا چین بە تێکدانی بازاڕی جیهان تۆمەتبار دەکات و تەعریفەی گومرگی سەر وڵاتەکەی بۆ 125٪ بەرزدەکاتەوە، چەند رۆژێک دواتریش رێژەکەی بۆ 145٪ بەرزکردەوە، هەرچەندە پێشتریش رێژەکەی بۆ84% بەرزکردبووەوە.
شی جینپینگ سەرۆکی کۆماری گەلی چین ، دوای ئەو بڕیارە داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد لەگەڵ پەکین دژی "زۆردارییەکانی" ئەمریکا بوەستنەوە، هەرچەندە وتیشی: "لە شەڕی تەعریفەی گومرگیدا هیچ کەس براوە نییە".
پەکین ئاشکرای کرد کە سەپاندنی باج و دانانی تەعریفە گومرگییەکان بازاڕی جیهانی تێکداوە.
وەزارەتی بازرگانی چینیش لەو بارەیەوە دەڵێت:"زیادکردنی سەپاندنی و بەرزکردنەوەی باج لەلایەن ئەمریکا بەسەر وڵاتەکەمان، یاریکردنە بەژمارە بەبێ ئەوەی هیچ سوودێکی عەمەلی لەسەر ئابووری هەبێت".
کۆشکی سپی لە وەڵامی کۆماری گەلی چین بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی باج لەسەر واشنتۆن رایگەیاند:" پەکین بڕیاریداوە بە بێباکانە وەڵامی باجەکان بداتەوە".
PUKMEDIA/ ئاژانسە جیهانیەکان
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

