دابەزینی نرخی نەوت بەردەوامە
کوردستان 09:52 AM - 2025-04-11
PUKMEDIA
نرخی نەوت
بەهۆی شەڕی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین و کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت، تادێت نرخی نەوت دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.
پاش هەڵئاوسانی داتاكانی چین كە گەورەترین هاوردەكاری نەوتە لەناوچەكە، نرخی نەوت لەبازاڕەكانی ئاسیا بەڕێژەی 0.5% دابەزی، ئەمەش لەكاتێكدایە چین خۆی بۆ شەڕی بازرگانی لەگەڵ ئەمەریكا ئامادە دەكات.
ئەمڕۆ هەینی 11-4-2025، گرێبەستەكانی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 0.5% دابەزی بۆ 63.02 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك لە كاتێكدا گرێبەستەكانی نەوتی خاوی وێست تێكس-یش دابەزیوە، ئەمەش بەهۆی كاریگەری دواخستنی جێبەجێكردنی باجی گومرگی بۆ سەر چین-ە، لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكاوە، هاوكات بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی ئەمەریكا كاریگەری لەسەر بازاڕەكانی نەوت هەبووە و ئاماژە بە بەهێزی دابینكردنی نەوت لە گەورەترین بەكارهێنەری سووتەمەنی جیهاندا دەكات.
هاوكات بازرگانان نیگەرانن، چونكە دۆناڵد ترەمپ باجی گومرگی لەسەر چین بۆ 125% بەرزكردوەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی تۆڵەسەندنەوەی پەكین و شەڕی بازرگانی لەنێوان دوو گەورەترین ئابووری جیهاندا.
ئەمەش لەكاتێكدایە، سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی خستنەسەری باجی زیادەی لە چین كرد بەرێژەی 104% ، كە رۆژی چوارشەممە 9-4-2025 بڕیارەكە یەكلایی بووەوە، بەڵام دواتر ئەمریكا بڕیاریدا جێبەجێكردنی بڕیارەكە دوابخات.
پێشتریش بەدیاریكراوی رۆژی 2ی4ی2025 دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پێناسی گومرگی بەسەر هەموو كاڵایەكدا سەپاند كە هاوردەی ئەمریكا دەكرێت و رایگەیاند:"چیدیكە رێگە بە وڵاتان نادەن لەسەر حسابی ئەمریكا خۆیان دەوڵەمەند بكەن"، كەلەنێوانیاندا چین زۆرترین باجی خرایە سەرو لەكاردانەوەیدا هاوشێوەی ئەمریكا باجی زیاتریان خستەسەر كاڵا ئەمریكییەكان و جارێكیتر لەكاردانەوەدا دووبارە ئەمریكا هەڕەشەی خستنەسەری باجی دوو هێندەی لەسەر كاڵای ئەو وڵاتە كرد و ئەمڕۆ چووە بواری جێبەجێكردنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

