قوباد تاڵەبانی بۆ وەزیری گەشتوگوزاری یۆنان: كارئاسانی بۆ خوێندكارانمان بكەن
کوردستان 05:56 PM - 2025-04-09
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری گەشتوگوزاری یۆنان
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ یۆنان لەگەڵ ئۆلگا کیفالۆیانی، وەزیری گەشتوگوزاری یۆنان کۆبووەوە و پێکەوە چۆنییەتی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و یۆنانیان لە بواری گەشتوگوزاردا تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەمە(9/4/2025) لە پەراوێزی کۆڕبەندیی نێودەوڵەتیی دێڵفی بە ئامادەبوونی دارا رەشید، وەزیری پلاندانان و دابان شەدەڵە، جێگری لێپرسراویی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم بەڕێوەچوو، هەردوولا دڵخۆشی خۆیان دەربڕی بەوەی لەماوەی رابردوودا ئاستی پەیوەندیی گەشتوگوزاریی نێوان هەرێم و یۆنان بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە، بە تایبەتیش لە دوای دەستپێکردنی گەشتی راستەوخۆی ئاسمانییەوە رێژەی سەردانکردنی گەشتیار لەنێوان هەردوولادا بەرزتر بووەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی روونیکردەوە، گەشەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار لە ئەولەوییەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و بە گرنگی زانی سود لە ئەزمونی دەوڵەمەند و سەرکەوتووی یۆنان وەربگیرێت. لەم چوارچێوەیەشدا داوایکرد وڵاتی یۆنان کارئاسانی بکات بۆ ئەو خوێندکارانەی هەرێمی کوردستان کە دەیانەوێت لە بواری گەشتوگوزاردا لە زانکۆکانی ئەو وڵاتەدا بخوێنن.
لەمبارەیەوە وەزیری گەشتوگوزاری یۆنان ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ کارئاسانیکردن بۆ خوێندکارانی هەرێم.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا هەر لە پێناو پتەوترکردنی پەیوەندیی گەشتوگوزاریی نێوان هەردوو وڵات، قوباد تاڵەبانی بانگهێشتی ئۆلگا کیفالۆیانی کرد سەردانی کوردستان بکات کە وەزیری گەشتوگوزاری یۆنان بە خۆشحاڵییەوە بانگهێشتەکەی قبوڵ کرد و رایگەیاند، لە نزیکترین دەرفەتدا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

