چین وەڵامی ترەمپی دایەوەو بەڕێژەی 84% گومرگی خستەسەر كاڵای ئەمریكی
جیهان 04:43 PM - 2025-04-09
ميدياكان
ئاڵای ئەمریكا و چین
لەكاردانەوەی بڕیارەكانی سەرۆكی ئەمریكا دژی چین، حكومەتی چین بڕیاریدا 84% گومرگ بخاتە سەر كاڵای ئەمریكی، بەوەش گوێیان بە هەڕەشەكانی ترەمپ نەدا و دەڵێن، داوای یاسایی تۆمار دەكەین و ئامادەین بۆ جەنگ.
ئەمڕۆ حكومەتی چین بڕیاریدا 84% گومرگ بخاتە سەر كاڵای ئەمریكی، لەكاتێكدا پێشتر تەنها 34% گومرگی خستبووە سەر كاڵای ئەمریكی و بڕیارەكەش لەسبەینێ 10-4-2025 ەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
هاوكات حكومەتی چین 12 كۆمپانیای ئەمریكی خستووەتە ناو لەلیستی رێوشوێنی توندی هەناردەكردنەوەو دەشڵێت: "لەڕێكخراوی بازرگانی نێودەوڵەتی داوای یاسایی دژی ئەمریكا تۆمار دەكەین".
بڕیارەكانی هەریەك لە وڵاتانی ئەمریكاو چین، وایكردووە سەرجەم پشكی كۆمپانیا ئەوروپییەكان لەبازاڕەكانی ئەوروپا بەڕێژەی 4% دابەزین و گرێبەستی پشكی كۆمپانیا ئەمریكییەكانیش بەڕێژەی 0.7% دابەزی".
ئەمەش لەكاتێكدایە، سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی خستنەسەری باجی زیادەی لە چین كرد بەرێژەی 104% ، كە ئەمڕۆ چوارشەممە 9-4-2025 بڕیارەكە یەكلایی بووەوە، لەبەرامبەردا چین رایگەیاند، ئەو فشارو هەڕەشانەی ترەمپ كارێكی هەڵەیەو چین كاردانەوەی زیاتری دەبێت بەرامبەر كاڵای ئەمریكی.
پێشتریش بەدیاریكراوی رۆژی 2ی4ی2025 دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پێناسی گومرگی بەسەر هەموو كاڵایەكدا سەپاند كە هاوردەی ئەمریكا دەكرێت و رایگەیاند:"چیدیكە رێگە بە وڵاتان نادەن لەسەر حسابی ئەمریكا خۆیان دەوڵەمەند بكەن"، كەلەنێوانیاندا چین زۆرترین باجی خرایە سەرو لەكاردانەوەیدا هاوشێوەی ئەمریكا باجی زیاتریان خستەسەر كاڵا ئەمریكییەكان و جارێكیتر لەكاردانەوەدا دووبارە ئەمریكا هەڕەشەی خستنەسەری باجی دوو هێندەی لەسەر كاڵای ئەو وڵاتە كرد و ئەمڕۆ چووە بواری جێبەجێكردنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

