دادوەر سدقی سەلیم لەبەردەم سەرۆک کۆمار سوێندی یاسایی دەخوات
عیراق 01:37 PM - 2025-04-08
PUKMEDIA
سوێندخواردنی دادوەر سدقی سەلیم
رۆژی سێشەممە 8 ی نیسانی 2025 لە کۆشکی بەغدا، ئەندامی دادگای فیدراڵی دادوەر سدقی سەلیم خان نوعمان لەبەردەم د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق بە ئامادەبوونی سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی دادوەر جاسم محەمەد عەبود ئەلئەمیری سوێندی یاسایی خوارد.
سەرۆک کۆمار هیوای سەرکەوتنی بۆ دادوەر خواست لە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکە نیشتمانییانەی کە پێی سپێردراوە و لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بە پێویستی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان دامەزراوە باڵاکانی دەوڵەت کرد بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان و پاراستنی دەستوور.
هەروەک جەختی لەسەر گرنگی سەربەخۆیی دادوەری و سەروەری یاسا کردەوە بەشێوەیەک کە بەدیهێنانی دادپەروەری مسۆگەر بکات و مافی هاوڵاتیان بۆ ژیانێکی ئازاد و شکۆمەند فەراهەم بکات و هەروەها پێویستی ڕێزگرتن لە دەستوور و پابەندبوون بە بڕگەکانی وەک ڕێگایەکە بۆ عێراقێکی ئارام و سەقامگیر.
لای خۆیەوە سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی سوپاسی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی و جەختی لەسەر گرنگی پشتیوانی جەنابیان بۆ کاری دادوەری کردەوە کە سیمبولی دەوڵەتە و پارێزەری دەستوور و یاسایە لە وڵاتدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

