ئەمریکا وەفدێکی 101 ئەندامی بۆ عیراق ناردووە
عیراق 10:42 PM - 2025-04-07
باڵیۆزخانەی ئەمریکا
ئیمزاكردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان ژووری بازرگانی ئەمریکاو ژووری بازرگانی عیراق
وەفدێکی 101 ئەندامی ئەمریکی کە نوێنەری 60 کۆمپانیان سەردانی عیراقی کرد، باڵیۆزخانەی ئەمریکاش لە بەغدا ئاشکرایدەکات: "وەفدە ئەمریکییەکە نوێنەری 60 کۆمپانیای بواری کەرتی وزە و تەکنۆلۆژیا و تەندروستيیە ".
"ئەوە یەکەمین کاری بازرگانی وەزارەتی بازرگانی واشنتۆنە لەعیراق و گەورەترین وەفدی بازرگانی ئەمریکيیە لەمێژووی بازرگانی دا بۆ عیراق" باڵیۆزخانەی ئەمریکا وا دەڵێت.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکی رەسمیدا کە ئەمڕۆ دوو شەممە 7-4-2025، بڵاويکردەوە دەڵێت: "وەفدە ئەمریکییەکەش لەگەڵ گەورە بازرگان و لێپرسراوانی باڵادا ژمارەیەک رێککەوتن ئیمزا دەکەن".
دانیال رۆبنستەین سەرۆکی وەفدە بازرگانیيەكە لە رێورەسمی پێشوازی کردنیان لەعیراق وتی: "ئێمە بۆیەک ئامانج لێرەین، کە پتەوکردنی پەیوەندی بازرگانی بەغدا و واشنتۆنە".
بەپێی زانیارییەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق کە لە راگەیەنراوەکەیدا ئاشکرایکردووە، ژووری بازرگانی ئەمریکا لەماوەی سەردانەکەیدا کە تا9ی ئەم مانگە دەمێنێتەوە، یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ یەکێتی ژووری بازرگانی عیراق ئیمزا دەکەن بۆ پتەوکردنی پەیوەندی کەرتی تایبەتی ئەمریکی لەگەڵ هاوتا عیراقیيەکەی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

