بانكی ناوەندی رێنمایی نوێ بۆ بەكارهێنەرانی كارتی ئەلكترۆنی دەردەكات
عیراق 06:25 PM - 2025-04-07
ميدياكان
بانكی ناوەندی عيراق
بانكی ناوەندی لەسبەینێوە بەكارهێنانی كارتی ئەلكترۆنی بانكی لە دەرەوەی وڵات و بەپێی رێنمایی نوێ خستە بواری جێبەجێكردنەوەو بەكارهێنەرانی ئەو كارتانە مانگانە دەتوانن لەنێوان ( 5 بۆ 50 هەزار دۆلار) بەنرخی رەسمی مامەڵە بكەن، ئەندامی لیژنەی داراییش دەڵێت: "ئەو رێكارانەی بانكی ناوەندی ئەگەر بەردەوامبێت پاڵپشتیەكی باشە بۆ بەهێزكردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بەرامبەر بە دۆلار".
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بانكی ناوەندی عيراق ئەمڕۆ نوێترین رێنمایی تایبەت بە بەكارهێنانی كارتی ئەلكترۆنی بانكی لە دەرەوەی وڵات بڵاوكردەوە و بەپێی ئەو رێنماییانە كە لە سبەینێوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و ئەو بڕە پارانەی بەكارهێنەرانی ئەو كارتانە بە هەردوو جۆری ( credit card , debit card ) دەتوانن بۆ مامەڵەكانیان لەگەڵ دەرەوەی وڵات سوودی لێوەربگرن لە مانگێكدا لەنێوان (5 هەزار بۆ 50 هەزار دۆلارە ) بەنرخی رەسمی دۆلار یان هاوتاكەی بە دراوی بیانی، بەپێی تایبەتمەندی خاوەن كارتەكان لەخانەنشینان، بازرگانان ، گەشتیاران ..، یان جۆری بەكارهێنانەكە (چارەسەری نەخۆشی، گەشتوگوزار، هاوردەكردن) وەردەگیرێت".
"هەر بەپێی ئەم رێنماییە بانكی ناوەندی تەئكیدیكردووەتەوە كە وەك پێشتر بەردەوام دەبێت لە پێدانی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی رەسمی، كەبێگومان ئەم رێكارانە ئەگەر بەردەوامبن پاڵپشتیەكی باشن بۆ بەهێزكردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بەرامبەر بە دۆلار و ئامانجی سیاسەتی نەختینە بۆ نزم هێشتنەوەی رێژەی هەڵئاوسانی نرخەكان لەناوخۆدا"، د.نەرمین مەعروف وادەڵێت.
بانكی ناوەندی بەردەوامە لە گرتنەبەری رێنمایی نوێ بۆ بەهێزكردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بەرامبەر بە دۆلارو لەماوەی رابردووشدا نرخی 100 دۆلاری لە بانكە حكومییەكان بە 132 هەزار دینار جێگیركردو ئەمەش رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

