پزیشكیان جێگرەكەی بەهۆی ئەنجامدانی گەشتێكی گرانبەهاوە دووردەخاتەوە
جیهان 10:35 AM - 2025-04-06
ئاژانسی هەواڵی تسنیم
شەهرام دەبیری و هاوسەرەكەی لەبەردەم كەشتییەكدا
مەسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئیسلامی ئێران، یەكێك لە جێگرەكانی بەهۆی ئەنجامدانی گەشتێكی گرانبەهاوە دوورخستەوەو دەڵێت: "هەر كەسێك بە پارەیەكی زۆر تەنانەت هی خۆشی بێت گەشت بكات، دەری دەكەم".
میدیاكانی ئێران، وێنەیەكی شەهرام دەبیری جێگری سەرۆككۆماری وڵاتەكەیان بڵاوكردەوە كەلەبەردەم كەشتییەكدا گرتوویانەو نیشانەیەكی لەسەر ناوی كەشتییەكە بۆ جەمسەری باشوور، لەبەرامبەردا مەسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئیسلامی ئێران، شەهرام دەبیری دوورخستەوە، بەهۆی ئەوەی لە كاتی نەورۆزدا، لەگەڵ هاوسەرەكەی گەشتێكی گرانبەهایان بۆ جەمسەری باشوور كردووەو نووسینگەی سەرۆككۆمار گەشتەكەی شەهرام دەبیری بە "بێ پاساو و قبوڵ نەكراو بە لەبەرچاوگرتنی تەحەداكانی ئابووری بەردەوام" لە ئێران وەسف كردووە.
پزیشكیان لەبەیاننامەیەكدا سەبارەت بەدوورخستنەوەی دەبیری رایگەیاندووە: "هەر كەسێك بە پارەیەكی زۆر تەنانەت ئەگەر هی خۆشی بێت گەشت بكات، دەری دەكەم".
وێنەكەی شەهرام دەبیری و هاوسەرەكەی لەبەردەم ئێم ڤی پلانسیوس وەستاون كە بەرەو جەمسەری باشوور دەڕۆیشت لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەوەو ناڕەزایی لە ئێران لێكەوتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

